ناس کورد-
وتەبێژی بارەگای بارزانی ڕایگەیاند، گوێبیستی هه‌ندێ ده‌نگى نه‌شاز ده‌بین بە تێکەڵکردنی کارتەکان و دەیانەوێ مه‌به‌سته ڕاسته‌قينه‌كه‌ى پێكهێنانى حكومه‌تى داهاتوو بە لاڕێدا ببەن بەوەی کە لە پرسی هێشتنەوەی چەک لە دەستی دەوڵه‌تدا و لە نه‌هێشتنى هه‌موو شێوه‌كانى هه‌بوونى سه‌ربازیی ناشه‌رعى و ناده‌ستوورى، ئاماژه به هێزی پێشمەرگەی کوردستانیش کراوە.
.
کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە
ڤیان دەخیل، وتەبێژی بارەگای بازرانی دەڵێت، ئەوە لەکاتێکدا "كه هێزه سياسييه نيشتمانييه‌كان و پێكهاته‌کانی عێراق به‌ره‌و پێكهێنانى حكوومه‌تێكى نيشتمانى هه‌نگاو ده‌نێن، تا بەسەر ئه‌و ئاسته‌نگانه‌دا زاڵ بن كه به‌رۆكى ده‌وڵه‌تى عێراقيان گرتووه، له‌م كاته هەستیارەدا كه پێويستی به يهكڕيزیی هه‌مووان هه‌يه بۆ رووبه‌ڕووبوونه‌وه‌ى تهحهدياتهكان و گه‌ياندنى وڵات به كه‌نارى ئارامى."
.
دەشڵێت، "ئێمه له كاتێکدا ڕايدهگهيێنين كه پشتيوانى له هه‌موو هه‌نگاو و كاره‌كانى حكومه‌ت ده‌كه‌ين بۆ بونيادنانى ده‌وڵه‌تێكى ديموكراسى و شارستانى كه تيايدا ده‌ستور و ياسا و هاونيشتيمانىبوون تێیدا سەروەر بێ، ئەو هەوڵانەش ڕەت دەکەینەوە كه هه‌وڵى رێگريكردن له هه‌نگاوی راست و دروست و لێدوانی نابهرپرسيارانە ده‌ده‌ن و دەشڵێین: پێشمەرگه به گوێره‌ى بڕگه‌ى پێنجه‌مى مادده‌ى 121/ ده‌ستوور هێزێکی شەرعی و یاساییە."
.
ئاماژەى بەوەشکردووە، "هێزی پێشمەرگە دواى ده‌يان ساڵ له خه‌باتدا بووە دژى ديكتاتۆرييهت و قوربانيى زۆری داوە له پێناو دۆزی گەلی كورد و ده‌وڵه‌تى عێڕاقدا، نابێ ناوی بخرێتە لیستی ئەو کۆمەڵە چه‌كدارانەی بە نایاسایی دروست بوونە و سەروەریی ده‌وڵه‌ت و گەلانی عێراقیان پێشێل و ئه‌تك كردووه و وەک هێزێکی ده‌وڵه‌تى ناو ده‌وڵه‌تدا ڕەفتار دەکەن، کە جگه له خزمه‌تكردنى بهرژهوهندييه ته‌سكه‌كانى خۆيان و جێبه‌جێكردنى ئه‌جێنداى ده‌ره‌كى ئامانجێکی دیکەیان نییە."
.
ئاماژەى بەوەشکردووە، "ئه‌وه‌ى پێشمه‌رگه ناناسێ با بچێ لاپه‌ڕه‌كانى مێژوو بگه‌ڕێ، ئه‌و كاته ده‌زانێ كه پێشمه‌رگه قه‌ده‌رى ميللهتى كورد و هێڵى سووره، له رابردوودا قه‌ڵاى پۆڵايین و پارێزه‌رى باوه‌ڕپێكراوى ئاسايش و ئارامیى هه‌رێمى كوردستان بووه و هه‌ر وایش ده‌مێنێته‌وه. هێزی پێشمەرگە به‌شێكه له هێزه سه‌ربازييه ده‌ستوورييه‌كان و، هه‌ر هه‌نگاوێكیش كه بنرێ به‌ره‌و هێشتنه‌وه‌ى چه‌ك ته‌نیا به ده‌ستى ده‌وڵه‌ته‌وه، ده‌بێ دوور له موزايهداتى ئه‌وانه‌ى شاره‌زاى مێژوو نين ئه‌و راستييه له به‌رچاو بگیرێ."