گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

ناوەندی گەردونناسی جیهانی یەکەم ڕۆژی مانگی ڕەمەزانی دیاریکرد

2020.04.18 - 15:49
App store icon Play store icon Play store icon
ناوەندی گەردونناسی جیهانی یەکەم ڕۆژی مانگی ڕەمەزانی دیاریکرد

ناس کورد-

ناوەندی گەردونناسی جیهانی ڕاگەیەنراوێکی لەبارەى یەکەم ڕۆژی مانگی ڕەمەزانی پیرۆز بڵاوکردەوە و دەڵێت، ڕۆژی هەینی داهاتوو (24ی نیسانی 2020) یەكەم ڕۆژی ڕەمەزان دەبێت لە زۆربەی وڵاتە ئیسلامییەكاندا.

.

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

ناوەندەکە کە بنکەکەى لە شاری ئەبوزەبی ئیماراتە و پێشتر زۆربەى پێشبینی و ڕاپۆرتە زانستییەکانی ڕاست دەرچوون و لە وڵاتانی ئیسلامی جێگەى متمانەیە دەڵێت، مانگی شەعبان ڕۆژی پێنجشەممە، 26ی ئازاری 2020 لە زۆربەى وڵاتانی ئیسلامی دەستیپێکردووە، بۆیە دەبێت ڕۆژی پێنجشەممە 29ی شەعبان بێت کە یەکسانە بە 23ی نیسانی 2020، ئەوەش لە وڵاتانی ئەندەنوسیا، مالیزیا، برونای، هیندستان، پاکستان، ئێران، عومان، ئیمارات، سعودیە، ئەردەن، سوریا، لیبیا، جەزائیر، مەغریب، مۆریتانیا و زۆربەى وڵاتانی تری ئیسلامی.

..

بۆیە، بەپێی ڕاگەیەنراوەکە، "بینی مانگ لە ئێوارەى ڕۆژی چوارشەممە زۆر ئەستەم دەبێت، کەواتە شەغبان 30 ڕۆژەى خۆی تەواو دەکات و ڕۆژی هەینی، 24ی نیسان دەبێتە یەکەم ڕۆژی ڕەمەزانی پیرۆز پشت بەخوا."

..

دەشڵێت، بەڵام لە وڵاتانی وەک عێراق و میسر و تورکیا و تونس کە یەکەم ڕۆژی شەعبان کەوتبووە 25ی ئازار، دەبێت لە ڕۆژی چوارشەممە، 22ی نیسان بۆ مانگی ڕەمەزان بگەڕێن.