گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

هەڤاڵ ئەبوبەکر قۆناغی سێیەمی ئاساییکردنەوەى ژیانی لە سلێمانی ڕاگەیاند

2020.04.18 - 15:31
App store icon Play store icon Play store icon
هەڤاڵ ئەبوبەکر قۆناغی سێیەمی ئاساییکردنەوەى ژیانی لە سلێمانی ڕاگەیاند

ناس کورد-

هەڤاڵ ئەبوبەكر، پارێزگاری سلێمانی لە دیوانی بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی پارێزگای سلێمانیدا سەرپەرشتیی كۆبوونەوەی لیژنەی باڵای ئارامیی پارێزگای سلێمانی و لیژنەی ئارامیی شاری سلێمانی كرد.

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

بەپێی ڕاگەیەنراوی پارێزگاری سلێمانی، لە كۆبوونەوەكەدا هەڵسەنگاندنی تەواو بۆ قۆناغی یەكەم و دووەمی بەرەنگاربوونەوەی كۆرۆنا لە پارێزگای سلێمانیدا كرا و "بەرنامە و پلانی گونجاو بۆ قۆناغی سێیەم دانرا."

.

لە ڕاگەیەنراوەکەدا هاتووە، "قۆناغی سێیەم قۆناغی پاراستنی بژێویی‌ و ئاسایشی ئابوریی خەڵك‌ و کەرتی تایبەت، بە تەریبی لەگەڵ پاراستنی بەردەوامی ئاسایشی تەندروستیی‌و كەمكردنەوەی مەترسییەكانی پەتای كۆرۆنادا."

.

دەشڵێت، "لەم قۆناغەشدا وەك قۆناغەكانی تر پشتیوانیی حكومەتی هەرێمی كوردستان‌و پابەندیی خۆپارێزیی‌و تاكپارێزیی‌و كۆمەڵگا پارێزیی هاونیشتمانانی خۆشەویست، وادەكات بتوانین هێدی هێدی، قۆناغ بە قۆناغ دەرفەتی زیاتری ژیانكردن‌و كارو كەسابەت‌و بژێوی هاووڵاتیان ڕێكبخەینەوەو بكەینەوە، ئەمەش بە پابەندبوونی تەواوی هاووڵاتیان دەبێت بە خۆپارێزییان‌و بە ڕێنماییە تەندروستیی‌و كارگێڕیی‌و ئارامییەكانەوە."

.

ئاماژەى بەوەشکردووە، پێویستە هاوڵاتیان "خۆیان بۆ خۆیان ئەركی پاراستنی تەندروستی خۆیان لە پەتای كۆرۆنا بگرنە ئەستۆ، بۆئەوەی دامودەزگاكانی دەوڵەت بتوانن ڕێكارو ڕێنمایی پێویستیان بەپێی قۆناغەكە بۆ دیاری بكەن‌و دەرفەتی چارەسەركردن‌و پشكنین‌و كۆرەنتینەكردن‌و چاودێریكردنی تەندروستی‌و كەمكردنەوەی مەترسییەكانی پەتاكە لەلایەن كەرتی تەندروستیەوە بڕەخسێت‌و، یەكە كارگێڕیی‌و دامودەزگاكانی دەوڵەت لە سنوری پارێزگای سلێمانیدا بتوانن كایەكانی ژیان‌و سێكتەرە جیاجیاكانی بژێوی هاونیشتمانان لەژێر ڕێكارو ڕێنمایی وردو توندی تەندروستیدا جێبەجێ‌ بكەن."

.

 

دەشڵێت، لە قۆناغی یەكەمدا كە لە 31ی کانونی دووەمی 2020ەوە لە پارێزگای سلێمانیدا دەستیپێكرد، پارێزگای سلێمانی و فەرمانگە پەیوەندیدارەكان بەرنامەیان بۆ چۆنێتی ڕووبەڕووبوونەوەی كۆرۆناو دابینكردنی پێداویستی‌و ئامێرو كەلوپەلی تەندروستی‌و لۆجیستیەكان‌و ئامادەکردنی ڕێنمایی هەڵمەتی هۆشیارکردنەوەو ڕێوشوێنەكانی كۆرەنتینەكردن‌و گەڵاڵەكردنی ڕێنماییە تەندروستیی‌و كارگێڕیی‌و ئارامییەكان دیاریكرد، سەركەوتووانە حكومەتی خۆجێیەتی بە پشتیوانی حكومەتی هەرێمی كوردستان توانی خۆی بۆ هەر دۆخێكی نەخوازراو و لەناكاو، ئامادە بكات.

.

ئاماژەى بەوەشکردووە، قۆناغی دووەم قۆناغی خۆپارێزیی هاووڵاتیان‌و قەدەغەی هاتووچۆو وەستانی ژیانی گشتیی‌و كاركردن بوو لەسەر پاراستنی ئاسایشی تەندروستیی تاك‌و كۆمەڵگا، بە پشتیوانیی و بڕیارەكانی سەرۆكایەتی ئەنجومەنی وەزیران و وەزارەتی ناوخۆو وەزارەتە پەیوەندیدارەكان و لیژنەی باڵای بەرەنگاربوونەوەی كۆرۆنا لە هەرێمی كوردستاندا.