گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

کۆرۆنا حەوت هەزار کەسی پیری لە خانەکانی باساڵاچووانی ئەمریکادا کوشتووە

2020.04.18 - 14:56
App store icon Play store icon Play store icon
کۆرۆنا حەوت هەزار کەسی پیری لە خانەکانی باساڵاچووانی ئەمریکادا کوشتووە

ناس کورد-

سەرباری داواکاری ترەمپ بۆ کۆتاییهێنان بە قەدەغەی هاتوچۆ و دەستکردن بە پلانی دووبارە کردنەوەى پیشەسازی و کارگەکان، بەپێی ڕاپۆرتێکی ڕۆژنامەوانی، حەوت هەزار کەسی بەتەمەن لە خانەکانی بەساڵاچووانی ئەمریکا بەهۆی توشبوونیان بە ڤایرۆسی کۆرۆناوە گیانیان لەدەستداوە.

 

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

بەپێی ڕاپۆرتێکی ڕۆژنامەى نیویۆرک تایمزی ئەمریکی، کۆرۆنا لە چوار هەزار و 100 خانەى باساڵاچووانی ئەمریکادا بڵاوبووەتەوە.

.

ئەمریکا ڕێزبەندی یەکەمی گرتووە لە ژمارەى توشبووان و مردووان بەهۆی کۆرۆناوە، تاوەکو کاتژمێر 3ی ئێوارەى ئەمڕۆ شەممە، 710 هەزار کەس لەو وڵاتە توشی کۆرۆنا بوون و زیاتر لە 37 هەزار کەسیش بەهۆیەوە مردوون.

.

 

بەپێی ڕاپۆرتەکەى نیویۆرک تایمز، خانەکانی بەساڵاچووان لە ئەمریکا زۆرترین زیانیان بەرکەوتووە بەهۆی کۆرۆناوە، چونکە کەسانی بەتەمەن بەدەست لاوازی بەرگری لەشەوە دەناڵێنن و زۆرترین مەترسی ڤایرۆسەکەیان لەسەر.

.

 

مانگی ئازاری ڕابردوو، بەرپرسانی ئەمریکا ڕێکاری خۆپارێزی توندیان گرتەبەر لە زیاتر لە 15 هەزار خانەی بەساڵاچووان لە سەرانسەری وڵات، سەرجەم کۆبوونەوەکانیان ڕاگرت و چەند بەندێکیان خستە سەر خزمەتگوزاری خواردن دروستکردن بۆ ئەو کەسانە، هەروەها بڕیار درا بە پشکنینی هەموو ئەو کەسانەی کە دەچنە خانەکانەوە.

.

بەڵام سەرباری مەترسیداری دۆخەکە، دۆناڵد ترەمپ، سەرۆکى ئەمریکا دەیەوێت داخستنی تەواوەتی نەمێنێت و جموجوڵی ئابوری دەستپێبکاتەوە لە نزیکترین کاتدا، ڕۆژی پێنجشەممەش پلانەکەى بەناوی "دووبارە کردنەوەى ئەمریکا" بە سێ قۆناغ ڕاگەیاند.