ناس کورد-
پەرلەمانتارێكی هاوپەیمانی سائیروان ڕایگەیاند، كەشوهەوا سیاسیەكەی نێوان لایەنەكان بەرەو ئەوە دەڕۆن لە نزیكترین كاتدا دانیشتنی پەرلەمان بۆ متمانەدان بە كابینەكەی كازمی بەڕێوەبچێت.
.
کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە
لە ڕاگەیەنراوێكدا، سەلام شەمەری، پەرلەمانتاری هاوپەیمانی سائیرون لە پەرلەمانی عێراق ڕایگەیاندووە، كەشوهەوا سیاسیەكە بەرەو ئاڕاستەیەكی دیراسەكراو بۆ كۆتایهێنان بە دۆسییەكە و دەنگدان بەكابینەكەی كازمی و دەستپێكردنی بەڵێنەكان هەنگاو دەنێت.
.
ئاماژەی بۆ ئەوەش كردووە، كابینەی نوێ چاوەڕوانی چەند دۆسییەكی گرنگ دەكات یەكەمیان توندوتۆڵكردنی ڕێوشوێنەكانی بەرەنگاربوونەوەی كۆرۆنا و جێبەجێكردنی داوا ڕەواكانی خۆپیشاندەران.
.
جەختیشی داواکارە دەستپێکی پلانەکەى دیاریكردنی كاتی هەڵبژاردنی پێشوەختە بێت لەگەڵ كۆمسیۆن و دروستکردنی کەشوهەوایەکی گونجاو بێت بۆ بەڕێێكردنی.
.
شەمەری بەپێویست یزانی کازمی پلانی بەرەنگاری گەندەڵ و گەندەڵكاران جێبەجێ بكرێت و كار بۆ گەڕانەوەی سەروەت و سامانە دزراوەكان بكرێت و هیواشی خواستووە لایەنە سیاسیەكان بگەنە ڕێککەوتنێک لە نزیكترین كاتدا بۆ گرێدانی دانیشتنی پەرلەمان لەسەر ئەو پرسە.