گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

بۆچى زانايان ناتوانن ڕێژەى ڕاستى مردوان بە كۆرۆنا دەربهێنن؟

2020.04.18 - 13:12
App store icon Play store icon Play store icon
بۆچى زانايان ناتوانن ڕێژەى ڕاستى مردوان بە كۆرۆنا دەربهێنن؟

ناس کورد-

زانايان بەچڕى هەوڵى ئەوە دەدەن كە ڕێژەيەك بۆ ژمارەى ئەوانەى بە ڤايرۆسى كۆرۆنا گيانلەدەست دەدەن دەربهيێنن، بەڵام تائێستاش ئەو ڕێژەيە بەشێوەيەكى ورد بەردەست نييە، ئەوەش بوەتە هۆى ئەوەى ئاستەنگ لەبەردەم زانايان دروست بێت لە هەوڵەكانيان بۆ ڕوبەڕوبونەوەى پەتاكە.

.

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

ڕۆژنامەى "نيويۆرك تايمز" بڵاويكردوەتەوە، شارەزايان پێشبينى ئەوە دەكەن كە ڤايرۆسى كۆرۆنا 1%ى توشبوان  بكوژێت، ئەوەش ژمارەيەكى گەورەيە چونكە 10 هێندەى قوربانيانى ئەنفلۆنزاى وەرزى زياترە.

.

زانايان ترسى ئەوەيان هەيە كە شەپۆلى ترى ڤايرۆسەكە سەرهەڵبدات و تا ساڵى 2022 بەردەوام بێت.

.

بەپێى ئەو ژمارانەى ئێستا بەردەستە، 6.4%ى توشبوانى ڤايرۆسى كۆرۆنا گيانيان لەدەستداوە، بەڵام ڕێژەى مردن لە وڵاتێكەوە بۆ وڵاتێكى تر دەگۆڕێت، بۆ نمونە لە ئيتاڵيا 13%يە و لە ئەمريكا نزيكەى 4.3%ە.

.

تەنانەت لەناو سنورى يەك وڵاتدا ڕێژەى مردن لە ناوچەيەكەوە بۆ ناوچەيەكى تر جياوازە، بۆ نمونە ولايەتە يەكگرتوەكانى ئەمريكا لە شارێكى وەك لۆس ئەنجلس ڕێژەى مردن لە نيوەى ئەوانەى لە شارى نيويۆرك گيانيان لەدەستداوە كەمترە، كە ئەو شارە ناوەندى پەتايەك لە ئەمريكا و جيهانيشدا.

.

تەنانەت لە كۆرياى باشوريش كە ژمارەيەكى زۆر پشكنينى ڤايرۆسەكەى بۆ هاوڵاتيان ئەنجامداوە بەڵام نەيتوانى ڕێگە لەوە بگرێت كە ژمارەى گيان لەدەستدان لە 2% كەمتر بێت.

.

بەپێ ڕاپۆرتەكەى نيويۆرك تايمز شارەزايان پێيان وايە ژمارەى توشبوان بە ڤايرۆسى كۆرۆنا لە هەندێك ناوچە پێنج هێندەى ئەو ژمارەيەیە كە ڕاگەيەنراوە.

.

شارەزايان پێويستيان بە ژمارەى ڕاستەقينەى توشبوانى ڤايرۆسەكەيە تا ڕێژەى ڕاستى گيانلەدەستدان دەربهێنن، بەڵام "عەلى ميقداد" شيكەرەوە لە پەيمانگاى " پێوانە و هەڵسەنگاندنى تەندروستى" دەڵێت، بەربەستێكى گەورەيە هەيە، ئەويش ئەوەيە كە دەزانن چەند كەس بەهۆى پەتاكەوە دەمردن بەڵام نازانين ژمارەى ڕاستى توشبوان چەندە.

.

وتیشی، تەنانەت ئەو ژمارەى گيان لەدەستدانانەشى بڵاودەكرێنەوە ورد نين، چونكە ئەوانەى لە ماڵەكانيان بەهۆى ڤايرۆسەكە گيان لەدەستدەدەن ڕاناگەيەنرێن.

.

سەرەڕاى ئەمانەش ڕاپۆرتە ڕۆژنامەوانيەكان باس لەوەدەكەن، هەندێك دەوڵەت شەفاف نين لە ڕاگەياندنى ژمارەكانياندا و دەيشارنەوە، ئەوەشى كارەكەى زياتر قورس كردوە ئەوانەن كە توشبوى ڤايرۆسەكەن و هيچ نيشانەيەكيان نييە، بۆيە ناچنە نەخۆشخانە و پشكنين ناكەن چونكە بە پێويستى نازانن، بەڵام ڤايرۆسەكە دەگوازنەوە بۆ كەسانى تر.

.

بۆ نمونە لە وڵاتێكى وەك ئايسلەندا كە دانيشتوانەكەى 364 هەزار كەسە، تەنها پشكنين بۆ 6% ى دانيشتوان كراوە، بەپێى داتاكانيش 43% ى ئەوانەى كە لە پشكنينەكاندا توشبوو بوون هيچ نيشانەيەكى ڤايرۆسەكە تێياندا دەرنەكەوتوە.