گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

ترەمپ: لەبارەی سەرچاوەی سەرهەڵدانی كۆرۆناوە كاری نامۆ ڕوویداوە

2020.04.18 - 12:26
ترەمپ: لەبارەی سەرچاوەی سەرهەڵدانی كۆرۆناوە كاری نامۆ ڕوویداوە

ناس کورد-

سەرۆكی ئەمریكا ڕایگەیاند، سەرقاڵی لێكۆڵینەوەن لەبارەی سەرچاوەی سەرهەڵدانی ڤایرۆسی كۆرۆناوە و لەوبارەیەوە كاری زۆر نامۆ ڕوویداوە.

.

بەپێی  وتەى زاناكان، زۆرترین ئەگەر بۆ بڵاوبونەوەی ڤایرۆسی كۆرۆنا سەرچاوەكەی لە شەمشەمەكوێرەوەیە كە گواستراوەتەوە بۆ مرۆڤ.

.

چەند ڕۆژێك پێش ئێستا کەناڵى فۆكس نیوزی ئەمریكی بڵاویكردەوە، ڤایرۆسەكە لە تاقیگەیەكی شاری ووهانی چینەوە سەریهەڵداوە كە چین هەوڵیداوە توانای خۆی بۆ سنورداركردن و بەرەنگاربوونەوەی ڤایرۆسەكان دەربخات، تڕەمپیش دەڵێت، حكومەتەكەی هەوڵی دیاریكردنی ڤایرۆسەكە دەدات تابزانرێت لە تاقیگەیەكی چینەوە سەریهەڵداوە.

.

سەرۆكی ئەمریكا بە ڕۆژنامەنوسانی ڕاگەیاندووە، كاری زۆر نامۆ ڕویداوە و لێكۆڵینەوەكان زۆرن و بەردەوامن، هەموو ئەوانە ئاشكرا دەكەن.

.

ترەمپ گومانیشی لە ژمارە مردووانی چین هەیە كە ڕۆژی هەینی خرایەڕوو، باسی لەوەش كردووە، چین هەزار و 30 حاڵەتی مردنی لە شاری ووهان نەخستووەتە ناو لیستەكەوە لەكۆی ژمارەی مردووان كە ئەوە دەكاتە نیوەی ژمارەی مردووانی وڵاتەكە، بەڵام چین ئەوە ڕەتدەكاتەوە زانیارییەكان بشارێتەوە.

.

ترەمپ دەشڵێت: "هیچ ژمارەیەكی گەورەی مردنمان لە جیهاندا نییە، گەورەترین ژمارەی دونیا دەبێت لە چیندا بێت، چونكە وڵاتێكی گەورە و بەكێشەی زۆریشدا تێپەڕدەبێت و دەبێت هەر ئەو ژمارەیەكی بەررزی مردنی تۆمار كردبێت"

 

.

چین كۆی ژمارەی مردووانی بە ڤایرۆسەكە لەناو سنوری وڵاتەكەیدا بە چوار هەزار و 632 حاڵەتی مردن ڕاگەیاند، بەڵام بەپێی زانیارییەكانی ڕۆیتەرز ژمارەی مردن لە ئەمریكا تا ئەمڕۆ شەممە گەیشتووەتە 37 هەزار و 175 حاڵەتی مردن.

.

لەكاتی بڵاوبونەوەی ڤایرۆسەكە بە وڵاتانی جیهاندا، پەكین و واشنتۆن ناكۆكیان لەسەر ئەو پرسە هەیە و یەكتر تۆمەتبار دەكەن بە بڵابونەوەی ڤایرۆسی كۆرۆنا.