ناس کورد-
بە مەبەستی خۆپاراستن لە ڤایر‌وسی كۆرۆنا و ڕێگرتن لە بەریەككەوتنی هاوڵاتیان كە هوكارە بۆ گواستنەوەی ڤایر‌وسی كۆرۆنا، وەزارەتی ناوخۆ سیستەمی رێگەپێدانی ئەلكترونی دامەزراند كە تا بەردەوامی قەدەغەی هاتووچۆ ئەم سیستەمە كارا دەبێت، هاوڵاتیان دەبێت سەردانی ئەم لینکە بکەن بۆ وەرگرتنی فۆڕمەکە، هەروەها ئەم رێنماییانەی خوارەوە جێبەجێ بكەن:
کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە
١- داواكارى رێگه‌پێدانی پێویسته له حاڵه‌تى زۆر پێویست بێت.
٢- پێویسته شوفێر و سه‌رنشینان ده‌مامك و په‌نجه‌وانه به‌كاربهێنن له كاتى گه‌شت كردن به پێچه‌وانه‌وه رێگایان پێ نادرێت.
٣- ده‌بێت زانیارییه‌كانى داواكراو به دروستى پربكرێتهوه و هه‌ر جێوازیهك هه‌بێت له زانیارییه‌كان رێگهپێدانهكه به هه‌ڵوه‌شاوه ئه‌ژمار ده‌كرێت.
٤- ئه‌م رێگه‌پێدانه ئاڵوگورى هێزه ئه‌منیه‌كان ناگرێته‌وه كه به رێنمایى و رێكارى تایبه‌ت ئاڵوگوریان پێ ده‌كرێت.
٥- کاتژمیری کارابوونی رێگەپێدان لە گەیشتنی ئیمیلی رەزامەندی دەست پێدەکات.