ناس کورد-
پزیشكێكی ناسراوی بەریتانیا ڕەخنەی توند ئاڕاستەی لیژنەی تەندروستی و چاودێری كۆمەڵایەتی پەڕلەمان و حكومەتی وڵاتەكەی دەکات بەوەی ڕێوشوێنەكانی بەرەنگاربوونەوەى كۆرۆنا لەبەریتانیادا سست و خاون و نەیتوانیوە بەرەنگاری پەتاكە ببێتەوە، هۆشداری ئەوەشیداوە پێویستە وڵاتەكەی ڕوبەڕووی واقیعێكی سەخت ببێتەوە.
.
کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە
ئەنتۆنی كۆستیلۆ كە مامۆستایە لە پەیمانگای تەندروستی یۆنیڤێرستی (كۆڵیدج لەندەن ) و بەڕێوەبەری پێشووی ڕێكخراوی تەندروستی جیهانیی بووە ڕایگەیاندووە، ئەگەری ئەوە هەیە بەریتانیا بەرزترین ڕێژەی مردن بەهۆی ڤایرۆسی كۆرۆناوە لەژمارەی مردن لەئیسپانیا و ئیتاڵیا ب تۆمار بكات.
.
ئەوەشی ڕوونكردووەتەوە، بۆ ڕێگریكردن لەو قوربانییە گەورەیە پێویستە حكومەت ڕێوشوێنەكانی داخستن و قەدەغە كردن سوككباتەوە و پشكنین بۆ هەموو كۆمەڵگە ئەنجامبدات و بەردەوام بێت لەپەیوەندیكردن هاوشێوەی كۆریای باشوور.
.
ئەنتۆنی كۆستیلۆ باسی لەوەكردووە، هیواخوازن قەدەغە كردن و كەرەنتینە كردن بەشێوەیەكی باش پەتاكە لەناوببات بەڵام ڕوبەڕووی شەپۆلی تر دەبنەوە.
.
دەشڵێت، دەبێت لەوە دڵنیابن سیستمەكەیان جگە لەبەڕێكردنی هەندێ پشكنینی دیاریكرا و ناتوانێت شتی تر بكات، پێویستیان بەسیستمێك هەیە لەسەر ئاستی ناوچەی و كۆمەڵگەی ناوخۆی بۆ پشكینینی خێرای هەموو كۆمەڵگە بۆ ڕۆڵی چاودێری كردن و دڵنیابوون و گەڕانەوەی ئەنجامی پشكنینەكە بەخێرایی بۆیان.
.
ئەو پزیشكە بەریتانیا ئەوەشی خستووەتە ڕوو، دەكرێت ئەو هاوڵاتیانەی كە بەرگریان لاوازە لەبەریتانیادا بەشێوەیەك لەشێوەیەكان كەرەنتینە بكرێن تا دەستكەوتنی ڤاكسینەكە.
.
لەكاتێكدا پێشبینی ئەوە دەكرێت كە بەهاری ساڵی داهاتوو ڤاكسینی دژی ڤایرۆسەكە بدۆزرێتەوە، بەڵام كۆستیلۆ پێداگری لەسەر ئەوە دەكات كە بەریتانیا تا ئەو ماوەیە ڕوبەڕووی 6 شەپۆلی پەتای كۆرۆنا دەبێتەوە.
.
دەشڵێت، جا ئەوكات بۆ ئەوەی سەرزەنشتی خۆیان لەو قۆناغەدا نەكەن حكومەت دەتوانێت لەقۆناغی دووەمدا دڵنیایی بدات كە خاو و سست نین لەگرتنەبەری ڕێو شوێنە پێویستەكان.