گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

نیشانەیەکى نوێی توشبوون بە کۆرۆنا دۆزرایەوە..سەیرى قاچت بکە

2020.04.18 - 08:35
App store icon Play store icon Play store icon
نیشانەیەکى نوێی توشبوون بە کۆرۆنا دۆزرایەوە..سەیرى قاچت بکە

ناس کورد-

 

شارەزايان ئاماژە بەوەدەدەن كە نيشانە سەرەتاييەكانى توشبون بە ڤايرۆسى كۆرۆنا بريتين لە هەستكردن بە هيلاكى و كۆكەى بەردەوام و تا، بەڵام لێكۆڵەرانى ئيسپانى چەند نيشانەيەكى ترى توشبون بە ڤايرۆسى كۆرۆنايان ئاشكرا كردوە.

.

 

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

 

ئەنجومەنى گشتى ئيسپانى بۆ كۆلێژەكانى "بودياتريس" لەبەياننامەيەكدا بڵاويكردوەتەوە، نيشانەى پەمەيى لەسەر قاچەكان لە هەندێك لە نەخۆشدا دەردەكەون كە نيشانەن بۆ توشبون بە ڤايرۆسى كۆرۆنا.

.

شارەزايان باس لەوەدەكەن، ئەو پەڵانە لە منداڵان و تازە پێگەيشتوان و هەندێك لە پێگەيشتوەكاندا دەركەوتوە، نيشانەكان سەيرن و لە ئێستادا لە ناوەندەكانى تەندروستى بونەتە جێى باسوخواس بەتايبەتى لەنێوان پزيشكانى پێست و پزيشكانى قاچەكان بەشێوەيەكى سەرەكى، بەتايبەتى داى ئەوەى دەركەوتنى ئەو نيشانەيە لە توشبوانى كۆرۆنادا زيادى كردوە.

.

بەپێى بەياننامەكە، ئەو پەڵانەى دەردەكەون لە توشبوانى كۆرۆنا لەو پەڵانە دەچن كە لە توشبوانى نەخۆشيەكانى "دڕكەومێكوتەى ئاو، سورێژە و چيبلاينس" دەردەكەون كە چاك دەبنەوەو دواتريش نيشانە لەسەر پێست جێناهێڵن.

.

بەپێى وتەى شارەزايان، ئەو نيشانەيە لە توشبوانى وڵاتەكانى، ئيتاڵيا، فەرەنسا و ئيسپانيادا دەركەوتوە، بەپێى بەياننامەكەش منداڵێكى تەمەن 13 ساڵان كە ئەو نيشانەيەى تێدا دەركەوتوە تەنانەت هيچ نيشانەيەكى ترى توشبون بە ڤايرۆسەكەى تێدا دەرنەكەوتوە.

.

لاى خۆشيەوە يەكێتى پزيشكانى پێستى فەرەنسى ڕایگەیاند، ئەوە نيشانەيەكى پێستە كە توشبون بە ڤايرۆسى كۆرۆناى نوێ پيشان دەدات، نيشانەكە لەسەرەتاى دەركەوتنى ڤايرۆسەكەدا نەبووە بەڵام وردە وردە حاڵەتەكانى دەركەوتنى زياديان كردوە و نيشانەى ڤايرۆسەكە لەسەر پێست دەركەوتوە، بەتايبەتى لە ئەوروپا و تايبەتتر لە وڵاتى فەرەنسا.

.

پزيشكانى فەرەنسى ئەوەيان ڕونكردوەتەوە، زياتر لە 400 پزيشك لە نەخۆشخانەكانى فەرەنسا ئەوەيان بۆ ڕونبوەتەوە كە كتوپڕ نيشانە لەسەر پێستى توشبوانى ڤايرۆسى كۆرۆنا دەركەوتوە، تەنانەت ئەوەش پێش ئەوەى پشكنينيان بۆ بكرێت و توشبونيان بە ڤايرۆسەكە تەئكيد بكرێتەوە.

.

يەكێتى پزيشكانى پێستى فەرەنسى دەڵێت، دەركەوتنى نيشانەى سورى كتوپڕ و هەندێك جار بەئازار لەسەر پێوست يەكێكە لە ديارترين نيشانەكانى توشبون بە ڤايرۆسى كۆرۆنا.