ناس کورد-
حكومەتى ژاپۆن بڕياريداوە كە بڕى 100 هەزار يەن (930 دۆلار) بداتە هەر هاوڵاتيەكى وڵاتەكەى ئەوەش لەچوارچێوەى رێوشوێنەکانى ڕوبەڕوبونەوەى ڤايرۆسى كۆرۆنا.
کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە
.
شينزۆ ئابى سەرۆك وەزيرانى ژاپۆن لە كۆنگرەيەكى ڕۆژنامەوانيدا ڕايگەياند، بەخێرايى ئەو بڕە پارەيە دەدەنە هەر هاوڵاتيەكى ژپۆنى كە بڕەكەى 100 هەزار يەنى ژاپۆنيە.
.
پلانى سەرەتا ئەوەبوو بڕێك پارە كە سێ هێندەى ئەو 930 دۆلارە بوو بدرێت بەو خێزانانەى كە بەهۆى بڵاوبونەوەى ڤايرۆسەكە و لەماڵەوە ماونەتەوە و سەرچاوەى داهاتيان لەدەستداوە، بەڵام ئەو پلانە هەڵوەشێنرايەوەو سەرۆك وەزيرانى ژاپۆن داواى لێبوردنى كرد.
.
لەچاو ولايەتە يەكگرتوەكانى ئەمريكا و زۆرينەى وڵاتانى ئەوروپا، ژاپۆن ڕێژەيەكى كەمتر توشبوو و گيانلەدەستدانى بە ڤايرۆسى كۆرۆنا تۆمار كراوە، تائێستا زياتر لە 9000 توشبوو و 190 گيان لەدەستدانى تۆمار كردوە.
.
سەرەتا سەرۆك وەزيرانى ئەو وڵاتە بارى لەناكاوى لە 7 ناوچەى وڵاتەكەى ڕاگەياند، بەڵام دواتر بارى لەناكاو بۆ سەرجەم ناوچەكانى ئەو وڵاتە درێژكرايەوە.
.
تەنانەت پێش بڵاوبونەوەى ڤايرۆسى كۆرۆنا ئابورى ژاپۆن لە پاشەكشەدا بوو، ڤايرۆسەكەش ئەوەندەى تر پاشەكشەى بە ئابورى ئەو وڵاتە كرد، هەروەها ئۆڵۆمپادى 2020 ى پەكين كە وەك هۆكارێكى گرنگ بۆ گەشەسەندنى ئابورى ئەو وڵاتە دادەنرا بەهۆى ڤايرۆسەكەوە دواخرا.
.
مانگى ڕابردووش سەرۆك وەزيرانى ئەو وڵاتە بڕى يەك مليار دۆلارى پاراستنى پيشە و بەهێزكردنى كەرتى پزيشكى و كەمكردنەوەى مەينەتيەكانى هاوڵاتيان ڕاگەياند.