گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

کۆرۆنا لە عێراق؛ ژمارەى توشبووان و چاکبوونەوە بە ئاستێکى نزیک بەرزدەبنەوە

2020.04.17 - 19:47
App store icon Play store icon Play store icon
کۆرۆنا لە عێراق؛ ژمارەى توشبووان و چاکبوونەوە بە ئاستێکى نزیک بەرزدەبنەوە

ناس کورد-

وەزارەتى تەندروستى عێراق، تۆمارکردنى (٤٨) حاڵەتى نوێی توشبوون بە کۆرۆنا و چاکبوونەوەى (٥٠) توشبووى ڕاگەیاند.

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

 

.

وەزارەتەکە ئەمڕۆ لە ڕاگەیەنراوێکدا ڕایگەیاند،  (٢٤٧٧) پشکنیینى دیکەیان لەسەرتاسەرى عێراق ئەنجامداوە بەوەش کۆى پشکنینەکان بۆ (٥١٧٣٧) پشکنین بەرزبووەتەوە.

.

وتیشى "تاقیگەکانى وەزارەت ئەمڕۆ (٤٨) حاڵەتى دیکەى توشبوونیان بەو ڤایرۆسە تۆمارکردووە، کە ١٤ یان لە بەغدا، ١٤ لە نەجەف، دووان لە سلێمانى، یەک لە کەربەلا، ١٧ لە بەسرە".

.

وەزارەتى تەندروستى باسى لەوەشکردووە، یەک حاڵەتى مردن بە کۆرۆنا لە بەسرە تۆمارکراوە، هەروەها ٥٠ توشبوو چاکبوونەتەوە، کە ١٨ یان لە بەغدا، ٢١ یان لە نەجەف، یەکێکیان لە سلێمانى، دووان لە کەربەلا، دووان لە کەرکوک، دووان لە بەسرە، چوار لە زیقار.

.

بەپێی ئامارەکانى وەزارەتى تەندروستى عێراق، کۆى گشتى ژمارەى توشبووان لە ئێستادا بۆ ١٤٨٢ حاڵەت بەرزبووەتەوە، کە ٨١ کەسیان مردوون و ٩٠٦ کەسیان چاکبوونەتەوە.