گه‌ڕان

Shadow Shadow
وه‌رزش

کوڕە 14 ساڵانەکەی ڕۆناڵدینهۆ یەکەمین گرێبەستی واژۆکرد

2019.04.09 - 12:32
App store icon Play store icon Play store icon
کوڕە 14 ساڵانەکەی ڕۆناڵدینهۆ یەکەمین گرێبەستی واژۆکرد

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

ناس کورد- شەهرام عەزیز

سان جواو میندێز، ناوی کوڕە 14 ساڵانەکەی رۆناڵدینهۆی ئەستێرەی پێشووی بەڕازیلی و یانەی بەرشەلۆنەیە، ئەو بە ڕوخسار زۆر لە باوکی دەچێت و هەروەک ئەویش خاوەنی توانایەکی هونەری بەرزە و لە تەمەنێکی زۆر کەمدا یەکەمین گرێبەستی ژیانی پیشەگەری لەگەڵ یانەی کڕۆزیرۆ واژۆکرد.

میندێز کوڕی رۆناڵدینهۆ گاوچۆی ئەستێرەی پێشووی یانەی بەرشەلۆنەیە و ئەو لە ساڵی 2005 هاتۆتە دنیاوە ئەوکاتەی باوکی یەکەمین تۆپی ئاڵتونی بۆ باشترین یاریزانی جیهان بەدەستهێنا.

هەرچەندە میندێز ماوەی زیاتر لە ساڵێکە لە ئەکادیمیای یانەی کرۆزیرۆی بەڕازیلییە، بەڵام بەهۆی ئامۆژگاری باوکیەوە، بەهۆی کەمی تەمەنەکەیەوە گرێبەستی لەگەڵ یانەکە واژۆ نەکردبوو، بەڵام چیتر بەرپرسانی یانە بەڕازیلییەکە نەیانتوانی چاوەڕوان بن و هەینی ڕابردوو گرێبەستێکیان تا ساڵی 2025 لەگەڵ ڕۆناڵدینهۆی کوڕدا ئیمزاکرد.

لەبارەی میدێزەوە ئەلماریدۆ ڕیبێرۆ، ڕاهێنەری ئەکادیمیای یانەی کرۆزیرۆ ڕایگەیاند: "ئەو هیچ کات بەشێوەیەک مامەڵەی نەکردووە و مامەڵەشی لەگەڵ نەکراوە کە کوڕی رۆناڵدینهۆ بوبێت، بەڵکو ئەو خۆی خاوەنی توانایەکی هونەری بەرزە هێرشبەرێکی ناوازەیە و بەردەوام شتی جوان پێشکەش دەکات، بۆیە داهاتوویەکی پرشنگدار چاوەڕێی دەکات".

لە بارەی یانەکەیەوە، میندێز دەڵێت: " من دەمەوێت ماوەیەکی زیاتر لێرە بمێنمەوە، ئەم یانەیە بوو دەرگای بۆ من کردەوە".

مێژووی تۆپی پێ ئەوەی سەلماندووە، زۆرێک لە ئەستێرە بەڕازیلییەکان پێش ئەوەی بگەنە تەمەنی 20 ساڵی ڕوو لە یانەکانی ئەوروپا دەکەن، بۆیە پێدەچێت لە ماوەی چەند ساڵی داهاتوودا هەوادەرانی تۆپی پێ ڕۆناڵدینهۆی کوڕ لە یانەیەکی گەورەی ئەوروپا ببیننەوە.