گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

شەش توشبووى دیکەى کۆرۆنا لە هەولێر چاکبوونەوە

2020.04.17 - 19:26
App store icon Play store icon Play store icon
شەش توشبووى دیکەى کۆرۆنا لە هەولێر چاکبوونەوە

ناس کورد-

 

بەڕێوەبەرایەتى تەندروستى هەولێر چاکبوونەوەى شەش توشبووى دیکەى کۆرۆنا و ناردنەوەیانى بۆ ماڵەوە ڕاگەیاند.

.

 

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

دۆڤان محەمەد بەرێوەبەرى گشتى تەندروستى هەولێر لە ڕاگەیەنراوێکدا ڕایگەیاند "شەش توشبووى دیکەى کۆرۆنا دواى ئەوەى پشکنینیان بۆ کراوەتەوە دەرکەوتووە کە بارى تەندروستیان رووى لە باشبوون کردووە و چاکبوونەتەوە".

.

وتیشى "بریاردراوە ئەو شەش کەسە ڕەوانەى ماڵەوە بکرێنەوە".

.

بە چاکبوونەوەى ئەو شەش توشبووە، ژمارەى ئەو کەسانەى لەپارێزگاى هەولێر چاکبوونەتەوە گەیشتە ١١٢ کەس، هەروەها لەسەر ئاستى هەرێمى کوردستان تا ئێستا زیاتر لە ٢٣٠ کەس چاکبوونەتەوە.