ناس كورد-
تورکیا ژمارەیەکى نوێی پێوانەیی تۆمارکرد لە زیادبونى حاڵەتەکانى مردن بەهۆى کۆرۆناوە، بەڵام ئامارى توشبوون بەو ڤایرۆسە بەڕێژەیەکى بەرچاو رووى لەکەمبوونەوە کرد.
کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە
.
فەخرەدین ئۆجە وەزیرى تەندروستى تورکیا ڕایگەیاند "لە ٢٤ کاتژمێرى ڕابردوودا ١٢٦ حاڵەتى نوێی مردن بە کۆرۆنا تۆمارکراون، بەوەش ژمارەکە بۆ ١٧٦٩ مردوو بەرزبووەوە، ئەوەش ژمارەیەکى نوێی پێوانەییە لە تورکیا".
.
وتیشى "٤٣٥٣ حاڵەتى دیکەى توشبوون بە کۆرۆنا تۆمارکراون، بەوەش ژمارەى توشبووان بۆ ٧٨٥٤٦ کەس بەرزبوەوە".
.
وەزیرى تەندروستى تورکیا باسى لەوەشکرد، ژمارەى ئەوانەى چاکبوونەتەوە لە زیادبوندان، ١٥٤٢ کەسى دیکە چاکبونەتەوە، ئەوەش ئاستێکى پێوانەییە و ژمارەکە گەیشتووەتە ٨٦٣١ کەس کە چاکبووەتەوە".
.
"هاوسەنگى هەیە لەنێوان ژمارەى توشبووان لە نەخۆشخانە لەگەڵ ئەوانەى چاکبوونەتەوە، کەمبونەوەى ژمارەى توشبووانیش بەو ئاستەیە کە پێشبینیماندەکرد".
.
وەزیرى تەندروستى تورکیا هەروەها هۆشداریدایە هاوڵاتیان کە پابەندى رێوشوێنەکان بن، بۆ ئەوەى شەپۆلێکى دیکەى کۆرۆنا روو لە وڵاتەکەیان نەکات.