گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

هۆشدارى دەدرێتە وڵاتانى ئەفريقا.. دەبێتە ناوەندێكى ترى بڵاوبونەوەى كۆرۆنا

2020.04.17 - 17:57
App store icon Play store icon Play store icon
هۆشدارى دەدرێتە وڵاتانى ئەفريقا.. دەبێتە ناوەندێكى ترى بڵاوبونەوەى كۆرۆنا

ناس كورد-

ڕێكخراوى تەندروستى جيهانى وڵاتى ئەفريقا لە بڵاوبونەوەى زياترى ڤايرۆسى كۆرۆنا ئاگادار دەكاتەوە بەوەى كە لەوانەيە ئەو كيشوەرە ببێتە ناوەندێكى ترى بڵاوبونەوەى ڤايرۆسى كۆرۆنا.

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

.

تائێستا لە وڵاتانى ئەفريقا نزيكەى 1000 حاڵەتى گيان لەدەستدان و نزيكەى 20 هەزار توشبوى ڤايرۆسى كۆرۆنا تۆمار كراوە، سەرەڕاى ئەوەى كە ئەو ژمارەيە زۆر لەوە كەمترە كە لە ولايەتە يەكگرتوەكانى ئەمريكا و ئەوروپا تۆمار كراوە بەڵام ڕێكخراوى تەندروستى جيهانى هۆشدارى دەداتە ئەو كيشوەرە.

.

ڕێكخراوەكە ئاماژەى بەوەداوە، وڵاتانى ئەفريقا ژمارەى پێويست ئامێرى هەناسەدانى دەستكرديان نييە بۆ مامەڵەكردن لەگەڵ توشبوانى ڤايرۆسەكە.

.

ماشۆسيديسو موتى بەڕێوەبەرى هەرێمى ڕێكخراوەكە لە ئەفريقا بە كەناڵى BBC وتووە، بڵاوبونەوەى ڤايرۆسەكەيان لە پايتەختى وڵاتانى وەك نێجيريا، ساحل عاج، كاميرۆن و غانا تۆمار كردووە، لەئێستادا تەركيز لەسەر بڵاوبونەوەى ڤايرۆسەكەيە نەك چارەسەر، چونكە ئەو وڵاتانە تواناى پێويستيان نييە بۆ چارەسەركردنى ژمارەيەكى زۆر توشبوو.

.

باسى لەوەشكردوە، هەوڵى ئەوە دەدەن تا دەتوانن ژمارەى ئەوانەى كە پێويستيان بەوەيە ببرێنە بەشى چاودێرى ورد كەمببنەوە، چونكە دەزانن ئەو بەشانە لە زۆربەى وڵاتەكانى ئەفريقا تواناى ئەوەيان نييە ژمارەيەكى زۆر توشبوو وەرگرن.

.

بەڕێوەبەرى هەرێمى ڕێكخراوى تەندروستى جيهانى لە ئەفريقا رونيكردوەتەوە، گەورەترين كێشە نەبوونى ئامێرى هەناسەدانى دەستكردە كە لە ئێستادا گەورەترين تەحەدايە ڕوبەڕوى حكومەتى ئەو وڵاتانە بوەتەوە.

.

لەنێو وڵاتانى كيشوەرى ئەفريقا، ميسر، ئەفريقاى باشور، مەغريب، جەزائير، كاميرۆن و تونس لە زەرەرمەندترين وڵاتانى كيشوەرەكەن و زۆرينەى توشبوان لەو وڵاتانە تۆمار كراون، تائێستاش نزيكەى 5000 کەس چاكبونەتەوە.