گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

نوێترین توێژینەوە: کۆرۆنا ماوەیەکى درێژ لە پلەى گەرماى بەرزدا دەمێنێتەوە

2020.04.17 - 17:23
App store icon Play store icon Play store icon
نوێترین توێژینەوە: کۆرۆنا ماوەیەکى درێژ لە پلەى گەرماى بەرزدا دەمێنێتەوە

ناس کورد-

.

گروپێك لە زانايانى فەرەنسى لە لێكۆڵينەوەيەكى نوێدا ئاشكرايانكردووە، ڤايرۆسى كۆرۆناى نوێ COVID-19 تا ماوەيەكى درێژ بەرگەى پلەى گەرما دەگرێت.

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

 

.

ئەو گروپە زانايە بە سەرۆكايەتى "ڕيمى شاريل" مامۆستاى زانكۆى "ئێكس مرسيليا" ئاماژەيان بەوەداوە، ڤايرۆس كۆرۆنايان خستووەتە بەر پلەى گەرمى 60 پلە بۆ ماوەى يەك كاتژمێر، بۆيان دەركەوتوە كە هەندێك نەوەى ڤايرۆسەكە دواى ئەو كاتژمێرەش تاواناى پەرەسەندن و زيادبونيان لەدەستنەداوە، سەرەڕاى ئەو پلە گەرميە بەرزە.

.

بەگوێرەى تاقيكردنەوەكە كە پێگەى "بيۆ ڕكسيف" بڵاويكردوەتەوە، پەلى گەرمى بە نزيكەيى گەيەنراوەتە پلەى كوڵان ئەوكاتە ڤايرۆسەكە لەناوچوە.

.

ئەوەش ڕونكراوەتەوە، خانەكانى مەيمونى سەوزى ئەفريقى بە چەند نەوەيەكى ڤايرۆسى كۆرۆنا كوتراون، هەروەها ئەو خانانە بە چەند بۆريەكدا براون كە دوو جۆر بوون يەكيان "پاك" و ئەوى تريان "پيس" بوو بە پرۆتينى گياندار، دواى ئەوەى گەرمكراون دەركەوتووە كە نەوەكانى ڤايرۆسەكە لە ناوەندە پاكەكە سەرجەميان لە چالاكى كەوتوون، بەڵام لە ناوەندە پيسەكە چەند نەوەيەكى ڤايرۆسەكە بە چالاكى ماونەتەوە.

.

لە تاقيكردنەوەدا دەركەوتووە، كە ئاستى بڵاوبونەوەى ڤارۆسەكە و گەشەسەندنى بەتەواوەتى كەميكردووە، بەڵام هەندێك نەوە هێشتا تواناى ئەوەيان هەبوە ديسانەوە دەست بكەنەوە بە خولێكى ترى بڵاوبونەوە و گەشەسەندن.

.

ئەو شارەزا فەرەنسيانە ئەوەشيان ڕونكردوەتەوە، بەرزكردنەوەى پلەى گەرمى ڤايرۆسەكە بۆ 92 پلەى سەدى بۆ ماوەى 15 خولەك ڤايرۆسەكە بە تواوەتى ناچالاك دەكات، پێشنيارى ئەوەش بۆ تاقيگەكان دەكەن كە تاقيكردنەوە لەسەر ڤايرۆس دەكەن مادەى كيميايى لەبرى گەرمى بەكاربهێنن بۆ ناچالاككردنى ڤايرۆسەكە.

.

ڤايرۆسى كۆرۆنا لە كۆتايى ساڵى 2019 لە شارى ووهانى چين بڵاوبويەوەو دواتر هەموو جيهانى گرتەوە، تائێستا زياتر لە 2 مليۆن و 200 هەزار كەس لەسەرتاسەرى جيهاندا توشبون و نزيكەى 150 هەزارى گيانيان لەدەستداوە.

.

شارەزايان و لێكۆڵەران هيواى ئەوە دەخوازن كە لەگەڵ هاتنى وەرزى گەرما لە نيوەى باكورى گۆى زەوى چالاكى و بڵاونەوەى ڤايرۆسەكە كەمبكات، بەڵام تائێستا ديار نييە كە لە وەرزى هاويندا ڤايرۆسى كۆرۆناش وەك ڤايرۆسى ئەنفلۆنزاى ئاسايى ون دەبێت ياخود نا.