گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

موفتى سعودیە فەتوایەکى لەبارەى نوێژى تەراویح و جەژن دەرکرد

2020.04.17 - 16:48
App store icon Play store icon Play store icon
موفتى سعودیە فەتوایەکى لەبارەى نوێژى تەراویح و جەژن دەرکرد

ناس کورد-

موفتى سعودیە ڕایگەیاند، ئەگەر بڵاوبوونەوەى ڤایرۆسى کۆرۆنا بەردەوام بێت، لەمانگى ڕەمەزاندا لەماڵەوە نوێژى تەراویح دەکرێت.

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

.

ڕۆژنامەى عوکازى سعودى لەزارى شێخ عەبدولعەزیز ئالشێخ موفتى سعودیە گواستییەوە "نوێژى تەراویح لە مانگى ڕەمەزاندا لەماڵەوە دەکرێت لەجیاتى مزگەوتەکان ئەگەر ڤایرۆسى کۆرۆنا بەمشێوەیە بەردەوام بێت لە بڵاوبوونەوە".

.

وتیشى "هەروەها نوێژى جەژنیش لەماڵەوە دەکرێت هاوشێوەى ڕەمەزان ئەگەر ڤایرۆسەکە بەم شێوەیە بەردەوام بێت لە بڵاوبوونەوە".

.

١٢ى ئەم مانگە پاشاى سعودیە بڕیاریدا قەدەغەى هاتوچۆ بۆ کاتێکى نادیار درێژبکاتەوە، بەهۆى بڵاوبونەوەى ڤایرۆسى کۆرۆناوە.