گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

ئاماری مردنی ڕۆژانە بە کۆرۆنا لە ئەمریکا ژمارەى پێوانەیی تۆمارکرد

2020.04.17 - 15:57
App store icon Play store icon Play store icon
ئاماری مردنی ڕۆژانە بە کۆرۆنا لە ئەمریکا ژمارەى پێوانەیی تۆمارکرد

لە ماوەى 24 کاتژمێری ڕابردوودا، چوار هەزار و 591 کەس لە ئەمریکا بەهۆی ڤایرۆسی کۆرۆناوە گیانیان لەدەستداوە کە ئەوەش بەرزترین ئاماری مردنە بەهۆی کۆرۆنا کە لە ڕۆژێکدا تۆمارکرابێت.

 

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

ژمارەى پێوانەیی پێشوو دوو هەزار و 569 مردن بوو لە ڕۆژێکدا، ئەویش ڕۆژی چوارشەممە هەر لە ئەمریکا تۆمارکرا.

بەڵام ژمارەى توشبووانی نوێی کۆرۆنا لە ئەمریکا لەو 24 کاتژمێرەدا (واتە پێنجشەممە) تاڕادەیەکی هاوشێوەی ڕۆژی چوارشەممە، 31 هەزار و 451 حاڵەتی نوێ تۆمارکراون.

بە شێوەیەکی گشتی، تائێستا 671 هەزار حاڵەتی توشبوو لە ئەمریکا تۆمارکراوە، ژمارەى مردووانیش گەیشتووەتە 31 هەزار کەس.

هاوکات لە جیهاندا ئاماری توشبووان گەیشتووەتە دوو ملیۆن و 200 هەزار کەس، ژمارەى مردووانیش گەیشتووەتە 147 هەزار و 784 کەس.