گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

ئەڵمانیا کۆنتڕۆڵکردنی پەتای کۆرۆنای ڕاگەیاند

2020.04.17 - 15:35
App store icon Play store icon Play store icon
ئەڵمانیا  کۆنتڕۆڵکردنی  پەتای کۆرۆنای ڕاگەیاند

وەزیری تەندروستی ئەڵمانیا ڕایگەیاند، ئێستا لە ئەڵمانیا پەتای کۆڤید-19 لەژێر کۆنتڕۆڵدایە و دەکرێت دەستی بەسەر بگیرێت.

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

ئەمڕۆ هەینی، 17ی نیسانی 2020، یەنس شبان، وەزیری تەندروستی ئەڵمانیا ئاشکرایکرد، "ئێستا دەتوانین بڵێین کارەکەمان سەرکەوتوو بووە، سەرکەوتوو بووین لە گەیشتن بە زیادبوونی سەقامگیری حاڵەتەکانی کۆرۆنا، ئاماری توشبووانیش بە شێوەیەکی باش کەمیکردووە."

جەختیکردەوە کە وڵاتەکەى پشکنینی تایبەت بە کۆرۆنای بە نزیکەى یەک ملیۆن و 700 هەزار کەس کردووە لە سەرانسەری وڵات.

ڕاشیگەیاند، لە مانگی ئابەوە وڵاتەکەى هەفتانە 50 ملیۆن دەمامکی خۆپارێزی بەرهەم دەهێنێت، 10 ملیۆنیان لە جۆری "ئێف ئێف بی 2" دەبێت کە جۆرێکی پێشکەوتووە و فیلتەری هەوای تێدایە.

ژمارەى توشبووانی کۆرۆنا لە ئەڵمانیا گەیشتووەتە 138 هەزار کەس، هاوکات ژمارەى ئەو کەسانەى بەهۆی ڤایرۆسەکەوە گیانیان لەدەستداوە گەیشتووەتە چوار هەزار و 101 کەس.


چوارشەممەى پێشوو ئەڵمانیا بڕیاری دا بە درێژکردنەوەى ڕێکارەکانی پێشگیری لە بڵاوبوونەوەى زیاتری کۆرۆنا و قەدەغەی هاتوچۆ تاوەکو 5ی ئایار.