گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

کەجەکە: پارتی زانیاری داوە بە تورکیا بۆ بۆردومانکردنی گەریلاکانمان لە وەرتێ

2020.04.17 - 15:10
App store icon Play store icon Play store icon
کەجەکە: پارتی زانیاری داوە بە تورکیا بۆ بۆردومانکردنی گەریلاکانمان لە وەرتێ

کۆما جڤاکێن کوردستان - کەجەکە ڕاگەیەنراوێکی لەبارەى دواین پێشهاتەکانی زینی وەرتێ و بۆردومانەکانی تورکیا لەو ناوچەیە بڵاوکردەوە و پارتی تۆمەتباردەکات بە پێدانی زانیاری بە تورکیا لەبارەى شوێنی ئەو گەریلایانەى کە لە بۆردومانەکەى چوارشەممەى پێشوو کوژران.

 

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

ئەمڕۆ هەینی، 17ی نیسانی 2020، کەجەکە ڕایگەیاند، "تیمێکی سێ گەریلایمان چووبوونە خاڵی جێگیربوونی هێزەکانی پارتی لە زینی وەرتێ و پێیان وتبوون کە مانەوەیان لەو ناوچەیە ڕاست نییە و داوایان لێکردبوون ئەو ناوچەیە جێبهێڵن، دواتر ئەو تیمە لە نزیک بارەگای هێزەکەی پارتی جێگیرببوون."

دەشڵێت، "هیچ بارەگایەکیان لە زینی وەرتێ نەبووە تا شوێنی گەریلاکانیان ئاشکراببێت"  و دەڵێت، "ڕۆژێک دوای ئەو سەردانە فڕۆکە جەنگییەکانی دەوڵەتی تورک بۆردوومانی خاڵی جێگیربوونی ئەو تیمەی گەریلایان کرد و هەرسێکیان شەهیدبوون."

ئاماژەى بەوەشکردووە کە "ئەو ‌هێرشە لە ئەنجامی زانیاریی هەواڵگرییدا پێکهاتووە، لەو شوێنەی سێ گەریلاکەی ئێمەی لێبووە نە بارەگا هەبووە نە هیچ شتێک، بۆیە بۆمان ڕوونبوونەوەتەوە کە لە خاڵی هێزەکانی پارتییەوە زانیاریی لەسەر ئەو سێ گەریلایەمان ئاشکرابووە."

کۆما جڤاکێن کوردستان جێگیربوونی هێزەکانی پارتیش لە نزیک ئەو شوێنەکانی گەریلا بە ڕاگەیاندنی شەڕ دژ بە گەریلا ناودەبات لەلایەن پارتییەوە و دەڵێت: "لەڕاستیدا جێگیربوونی هێزی پارتی لە زینی وەرتێ ڕاگەیاندنی شەڕە لەدژی گەریلا، لەسەر داواکاریی تورکیاش پارتی فشاری 'لێرە دەربچن' لە گەریلا دەکات."

کەجەکە ڕاشیگەیاند کە "پارتی و تورکیا ڕێککەوتوون بۆ گەمارۆدانی قەندیل و دەڵێت: پارتی و تورکیا ڕێککەوتوون لەسەر گەمارۆدانی قەندیل و چاوەڕوان دەکرێت لەکاتێکی گونجاودا دەوڵەتی تورک هێرش بکاتە سەر قەندیل، بۆیەش پارتی هێزەکانی لەنزیک شوێنەکانی گەریلا زیادکردووە."

ئەوە لەکاتێکدایە ڕۆژی 15ی نیسانی 2020، فڕۆکە جەنگییەکانی تورکیا بۆردومانی بنکەیەکی پەکەکەیان کرد لە زینی وەرتێ و دواتر چەند کاتژمێرێکیش بۆردومانی کەمپی پەنابەرانی مەخموریان کرد، بەهۆیەوە سێ گەریلا لە زینی وەرتێ کوژران.