لە سەرەتای بڵاوبوونەوەى کۆرۆنا و گرتنەبەری ڕێکارەکانی خۆپارێزی و قەدەغەى هاتوچۆ، خەڵکی هێرشیان کردە سەر بازاڕ و دوکانەکان تاوەکو خواردن و پێداویستییەکان زەخیرە بکەن، بەڵام دامەزرێنەری کۆمپانیای مایکرۆسۆفت و ژنەکەى زۆر زووتر ئەو کارەیان کردووە.
کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە
بەپێی ڕاپۆرتێکی ماڵپەڕی CNBCی ئەمریکی، بیڵ گەیتس و ژنەکەى کۆگایەکی یەدەگیان لە ماڵەکەیاندا داناوە و پڕیانکردووە لە خواردن و پێداویستی بۆ ئەگەری داڕمانی ئابوری جیهان و نەمانی خواردن.
میلاندا گەیست، هاوسەری بیڵ دەڵێت، "چەند ساڵێک پێش ئێستا باسی ئەوەمان کرد و لە خۆمان پرسی ئەگەر کەوتینە بارودۆخێک کە خواردن و ئاوی پاکی پێویست نەما چیبکەین، بۆیە دواتر بە پێویستمان زانی ئەو کارە بکەین."
میلاندا دەڵێت، "بڕێکی زۆر خواردنمان لە قاتی خوارەوەی ماڵەکەماندا زەخیرەکردووە، ئێمە هەموومان لە یەک دۆخداین، چونکە نەخۆشییەکە هەڕەشە لە هەمووان دەکات."
ئەوە لەکاتێکدایە ساڵی 2010 و دوای ساڵێک لە بڵاوبوونەوەى ڤایرۆسی H1N1 بیڵ گەیتس هۆشداری دا لە بڵاوبوونەوەى ڤایرۆسێکی تری کوشندەی.
ساڵی 2018ش بیڵ گەیتس هۆشداری دا بەوەى جیهان وەک پێویست ئامادە نییە بۆ بڵاوبوونەوەى پەتایەکی چاوەڕوانکراو و "ئەوەش هەموومانی توشی نیگەرانی کردووە."
هەر ئەو کاتە وتی، جیهان ئەوەندە خۆی ئامادەنەکردووە بۆ بڵاوبوونەوەى پەتایەک وەک ئەوەى خۆی ئامادە دەکات بۆ ئەنجامدانی شەڕ.
هەروەها ساڵی 2015ش ئاماژەى بەوەشکرد کە "لە کاتی ئێستادا ئەگەری شەڕی ئەتۆمی ئەوەندەی بڵاوبوونەوەى ڤایرۆسێکی کوشندە مەترسیدار نییە لە جیهاندا."