ژمارەى ئەو کەسانەى لە ئیسپانیا توشی ڤایرۆسی کۆرۆنا بوون بەرزبووەوە بۆ 188 هەزار و 68 توشبوو.
کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە
فێرناندۆ سیمۆن، سەرۆکى بەشی لەناکاوی تەندروستی لە کۆنفرانسێکی ڕۆژنامەنوسیدا ڕایگەیاند، لە پێنجشەممە تاوەکو هەینی، تیمە تەندروستییەکان پێنج هەزار و 525 توشبووی نوێیان دەستنیشانکردووە، واتە ئاماری توشبووانی ڕۆژانە بەڕێژەى 2.9% زیادیکردووە.
هەروەها ژمارەی مردووانیش زیادی کردووە و گەیشتووەتە 19 هەزار و 315 کەس.
چەند وڵاتێکی ئەوروپی تر وەک ئیتاڵیا و بەریتانیا وئەڵمانیا و فەڕەنسا بە توندی کەوتوونەتە بەر هێرشی کۆرۆنا، ژمارەى توشبووان لە کیشوەری ئەوروپا گەیشتووەتە یەک ملیۆن و 23 هەزار توشبوو، ژمارەى مردووانیش بۆ 92 هەزار کەس بەرزبووەتەوە کە سێ بەشی ژمارەى گشتیی مردووان دەکات لە جیهاندا.
هاوکات لە جیهاندا ژمارەى توشبووان گەیشتووەتە دوو ملیۆن و 193 هەزار و 666 کەس، ژمارەى مردووانیش گەیشتووەتە 147 هەزار و 384 کەس.