گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

بەهۆی هاندانی خەڵک بۆ مانەوە لە ماڵەوە سەرۆکوەزیرانی بەڕازیل وەزیری تەندروستی لەسەرکارلابرد

2020.04.17 - 11:12
بەهۆی هاندانی خەڵک بۆ مانەوە لە ماڵەوە سەرۆکوەزیرانی بەڕازیل وەزیری تەندروستی لەسەرکارلابرد

بەهۆی ناکۆکییەکانیان لەبارەى چۆنیەتی ئیدارەدانی قەیرانی کۆرۆنا، جاییر بولسونارو، سەرۆکوەزیرانی بەرازیل هێنریک ماندیتا، وەزیری تەندروستی لەسەرکارلابرد.

هێنریک ماندیتا لە تویتەکەی خۆی نوسیویەتی کە بولسونارو داوای لێکردووە دەستلەکاربکێشێتەوە، پێشتر سەرۆکوەزیران بە ئاشکرا ڕەخنەى لە وەزیری تەندروستی گرت بەوەى هانی هاوڵاتیان دەدات لە ماڵەوە بمێننەوە و خۆیان لەیەکتر دوربخەنەوە.

سەرۆکوەزیران دژی ڕێکارەکانی خۆپارێزی بوو، هەروەها لە مەترسیداری ڤایرۆسی کۆرۆنای کەمکردەوە و وتی، تەنها "ئەنفلۆنزایەکی بچوکە" و تەواو.

 

ناکۆکی و کێشەى ئەو دووانە چەند هەفتەیەک بەردەوام بوو، وەزیری تەندروستی دەستخۆشی لە حاکمی ویلایەتەکان کرد کە قەدەغەی هاتوچۆیان ڕاگەیاندووە لەکاتێکدا سەرۆکوەزیرانی ڕەخنەی لێگرتن.

ناکۆکییەکانیان ڕۆژی دووشەممە گەیشتە لوتکە کاتێک وەزیری تەندروستی لە چاوپێکەوتنێکی تەلەفزیۆنیدا داوای لە حکومەت کرد بە یەکدەنگی و یەکهەڵوێستی مامەڵە لەگەڵ قەیرانەکەدا بکەن، ئەوەش ڕەخنەیەکی روون و ئاشکرا بوو لەسەر سەرۆکوەزیران.

هەر دوای ئەوە، وەزیری تەندروستی بە هاوکار و تیمەکەى وتووە کە بەنیازە دەستلەکاربکێشێتەوە.

بەپێی دواین ئامار، تائێستا 30 هەزار و 891 کەس گیرۆدەی ڤایرۆسی کۆرۆنا بوون لە بەڕازیل، هەروەها یەک هەزار و 952 کەسیش بەهۆیەوە مردوون.