گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

چەند شتێک هەیە و ئێمە نایزانین .. ماکرۆنی گومان لە چین دەکات لەبارەى کۆرۆناوە

2020.04.17 - 10:34
App store icon Play store icon Play store icon
 چەند شتێک هەیە و ئێمە نایزانین  .. ماکرۆنی گومان لە چین دەکات لەبارەى کۆرۆناوە

ئیمانوێل ماکرۆن، سەرۆکى فەڕەنسا ڕایگەیاند، چەند بۆشایی و کەموکورتییەک لە شیوازی ئیدارەدانی چین بۆ قەیرانی ڤایرۆسی کۆرۆنا هەیە و دەڵێت، "چەند شتێک ڕوویانداوە و ئێمە نایزانین."

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

 

لە چاوپێکەوتنێکیدا لەگەڵ فاینانشیاڵ تایمز و لە وەڵامی پرسیارێک لەبارەى ئەوەى ئایا حکومەتى چین توانای هەبووە لە ئیدارەدانی قەیرانی کۆرۆنا یاخود نا، ئیمانوێل وتی، "زۆر ڕوونە کە چەند شتێک ڕوویانداوە و ئێمە نایزانین."

ئاماژەى بەوەشکرد، "ئەوە بیروبۆچوونێکی ساوێلکانەیە ئەگەر کەسێکی پێی وابێت چین بە باشی کۆنتڕۆڵی نەخۆشییەکەى کردووە و دەستی بەسەردار گرتووە."

 

وتیشی، لە سیستمە دیموکراتییەکاندا کە ئازادی زانیاری و ڕادەربڕین هەیە زۆر بە ڕوونی و شەفافی مامەڵە لەگەڵ قەیرانەکاندا دەکرێت "ڕێک پێچەوانەى سیستمێک کە کۆنتڕۆڵی زانیاری و ڕادەربڕین دەکات".

لەئێستادا فەڕەنسا 141 هەزار حاڵەتی کۆرۆنای تۆمارکردووە و نزیکەى 18 هەزاریش بەهۆی ڤایرۆسەکەوە مردوون، بەڵام چین تەنها چوار هەزار و 632 حاڵەتی مردنی ئاشکراکردووە لەکاتێکدا نەخۆشییەکە لەوی بڵاوبووەوە.

هەمان ئەو گومانانەى ماکرۆن هەیەتی لەبارەى شاردنەوەى زانیارییەکان لەلایەن چینەوە، پێشتر بەریتانیا و ئەمریکاش خستوویانەتەڕوو.

پێشتر بەریتانیا هۆشداری دایە چین بەوەى پێویستە وەڵامی "چەند پرسیارێکی سەخت لەبارەى دەرکەوتنی ڤایرۆسی کۆرۆنا بداتەوە کە بۆچی لەکاتی خۆیدا نەوەستێنرا." هاوکات دۆناڵد ترەمپ، سەرۆکى ئەمریکاش چینی تۆمەتبارکرد بە "شاردنەوەى" مەترسیداری پەتای کۆرۆنا کاتێک لە چین بڵاوبووەوە.