گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

گوندێکی میسری ڕوبەڕوی هێرشێکی سەیری شەمشەمەکوێرە بوونەوە

2020.04.17 - 10:08
App store icon Play store icon Play store icon
گوندێکی میسری ڕوبەڕوی هێرشێکی سەیری شەمشەمەکوێرە بوونەوە

گوندێکی میسری ڕوبەڕوی هێرشێکی سەیر و چڕی شەمشەمەکوێرە بوونەوە کە ترس و دڵەڕاوکێی لەناو خەڵکی گوندەکەدا دروستکرد بەوەى لەوانەیە توشی نەخۆشی کۆرۆنا بن.

.

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

میدیاکانی میسر بڵاویانکردەوە، ئێوارەى دوێنێ پێنجشەممە، 16ی نیسانی 2020، خەڵکی گوندی حەزانیە لە شاری قەناترە لە پارێزگای قلیوبیە لە باکوری قاهیرە توشی شۆک بوون کاتێک سەدان شەمشەمەکوێرە بە یەکەوە هێرشیان کردە سەر گوندەکەیان.

.

خێرا خەڵکی گوندەکە بەرپرسانی ناوچەکە ئاگاداردەکەنەوە، لەدوای هێرشەکەشیان، شەمشەمەکوێرەکان هەموویان چوونەتە ماڵێکی چۆڵکراو و کۆبوونەتەوە تێیدا، دواتر تیمی تایبەت گەیشتوونەتە شوێنەکە.

.

چەکێکی سەیر!

 

پاشان داوا لە خاوەنی ئەو ماڵە چۆڵکراوە کراوە دەرگا و پەنجەرەکان دابخات، ئەنجا فاسۆلیای سوری وردکراو لە ماڵەکەدا سوتێنراوە تاوەکو دوکەڵەکەى شەمشەمەکوێرەکان بکوژێت و دەریان بکات، بەو ڕێگەیەش ژمارەیەکی زۆر لە شەمشەمەکوێرەکان کوژران و هەندێکی تریشیان هەڵهاتوون چونکە ژمارەیان زۆر بووە.