ناس کورد-
ناوەندى ڕاگەياندنى ئەلكترۆنى عێراق ئاشكرايكرد، ڕێكخراوى داعش چالاكيەكانى لەتۆڕە كۆمەڵايەتيەكان بەتايبەتى فەيسبوك زياد كردوە و ژمارەى هەژمارەکانیان لە زيادبوندايە و داواش لەو تۆڕە كۆمەڵايەتيە دەكات كە ئەو هەژمارانە ڕاگرێت.
،
ناوەندەكە لە ڕاگەیەندراوێکدا بڵاويكردوەتەوە، ژمارەى هەژمارەکانی ئەندامانى ڕێكخراوى داعش و لايەنگرانيان لە تۆڕە كۆمەڵايەتيەكان بەتايبەتى فەيسبوك لە زيادبوندايە.
،
ئەوەش هاتوە، ئەو گەڕانەوەى ڕێكخراوەكە لەماوەى چەند مانگى ڕابردودا بووە، بەتايبەتى لەسەردەمى ڤايرۆسى كۆرۆنادا، كە ئەوەش بوەتە هۆى درەنگ كەوتنى وەڵامدانەوەى كۆمپانياى فەيسبوك بۆ سڕينەوەى ئەو هەژمارانە.
،
ناوەندى ڕاگەياندنى ئەلكترۆنى باسى لەوەشكردوە، ئەندامانى داعش و پاڵپشتيكەرانيان ئەو دەرفەتەيان قۆستوەتەوە بۆ دروستكردنى هەژماری نوێ و چالاک كردنەوەى هەژمارە كۆنەكانيان، دەستيان كردوە بە بڵاوكردنەوەى چالاكيە تيرۆرستيەكان، هۆشداريش دەدات لە بەشداريكردن لەو پۆستانە، تەنانەت ئەگەر بە ڕخنەش بێت، چونكە ئەوە دەبێتە ڕيكلامێكى بەخۆڕايى بۆيان بەبێ مەبەست.
،
ناوەندەكە كۆمپانياى فەيسبوكيشى لە گرنگى وەستاندنى ئەو هەژمارانە و داخستيان ئاگادار كردوەتەوە و داواش دەكات كە بەكارهێنەرانى تۆڕە كۆمەڵايەتيەكان ڕوبەڕوى ئەو تيرۆرە ببنەوە ئەويش لەڕێگەى ڕيپۆرتكردنى ئەو هەژمارانە تا كارى كۆمپانياى فەيسبوك ئاسان بێت بۆ داخستنيان.
کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە