گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

پۆلیسی سلێمانی لەبارەی ئەو ژنەی خۆی بە هەژار و کەمدەرامەت ناساند ڕونکردنەوەیەکی بڵاوکردەوە.. ڕایکردووە

2020.04.16 - 20:57
App store icon Play store icon Play store icon
پۆلیسی سلێمانی لەبارەی ئەو ژنەی خۆی بە هەژار و کەمدەرامەت ناساند ڕونکردنەوەیەکی بڵاوکردەوە..  ڕایکردووە
ناس کورد- بەڕێوەبەرایەتیی ۆلیسی سلێمانی بڵاویکردەوە، ئەو ژنەی لە چەند ڕۆژی ڕابردوودا بانگەشەی ئەوەی کرد کرێنشینە و خاوەن خانووەکەی بەهۆی نەبوونییەوە دەری کردوون، فێڵی لە خەڵک کردووە، دەشڵێت، خێزانەکە خانوویان هەیە و لەئێستادا ژنەکە رایکردووە و هاوسەرەکەی دەڵێت، بێ ئاگاداری ئەو کارەکەی کردووە. ، لە ڕاگەیەندراوێکدا بەڕێوەبەرایەتیی پۆلیسی سلێمانی ڕایگەیاند: "ئەو ژنەی چەند ڕۆژێک لەمەوبەر لەکەناڵی (NRT)وە بانگەشەی ئەوەی کرد کە کرێنشینەو لەلایەن خاوەنی خانووەکەیەوە بەھۆی نەبونییەوە دەرکراوە، بەپێی لێکۆڵینەوەکانی پۆلیس دەرکەوت کە ژنەکە فێڵی لەخەڵک کردووەو باری دارایی باشەو ھەژار نییە". ، ئاماژە بەوەشکراوە: " پاش بڵاوبونەوەی ھەواڵەکە، عەمیدی مافپەروەر ئاسۆ شێخ تەھا، بەڕێوەبەری پۆلیسی پارێزگای سلێمانی ھێزەکانی پۆلیسی ڕاسپارد کە سەردانی ئەو ژنە بکەن و بڕێک ھاوکاریی ماددی پێشکەش بکەن، بەڵام دوای بەدواداچونی ھێزەکانی پۆلیس و دۆزینەوەی ھاوسەری ژنەکە، دەرکەوت کە باری دارایی ئەو خێزانە باشەو ھەژار نین و ژنەکە فێڵی لەخەڵک کردووە، دوای ئاشكرابونی لەئێستادا خۆی شاردوەتەوە". ،     ئەوەش هاتووە، بەپێی لێکۆڵینەوەکان دەرکەوتووە کە ئەو ژنە هاوسەری هەیەو هاوسەرەكەشی لەیەکێك لەهێڵەكانی پاسی سلێمانی كاردەكات، هەروەها ئەوەش دەركەوت کە ئەو خێزانە خانویان هەیە لەگەڕەكی هەواری شارو خاوەنی چوار منداڵن. ، پۆلیسی سلێمانی ئەوەشی خستووەتەڕوو، بەپێی دانپێدانانی ھاوسەری ژنەکە، ئەو ژنە بەپێ ئاگاداری ھاوسەرەکەی ئەو کارەی ئەنجامداوە. ، بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی پارێزگای سلێمانی داوا لەو ھاوڵاتیانەش دەکات کە باری داراییان باشە، لەرێگەی فەرمانگە پەیوەندیدارەكانی حكومەتی هەرێمی كوردستان وەك (ئەوقاف، چاودێری كۆمەڵایەتی، یان رێكخراوەكان) هاوكاری و یارمەتییەکانیان بۆ ھەژاران دابین بکەن.    

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە