گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

لەكۆتاييدا چين وەڵامى دايەوە.. ڤايرۆسى كۆرۆنا لە تاقيگەيەكى ووهانەوە دزەى كردوە؟

2020.04.16 - 18:46
App store icon Play store icon Play store icon
لەكۆتاييدا چين وەڵامى دايەوە.. ڤايرۆسى كۆرۆنا لە تاقيگەيەكى ووهانەوە دزەى كردوە؟
ناس کورد-   دواى ئەوەى ئەمريكا و چەندين ڕاپۆرتى ڕۆژنامەوانيش چينيان بەوە تۆمەتبار كرد كە ڤايرۆسى كۆرۆناى نوێ COVID-19 لە تاقيگەيەكى ئەو وڵاتەوە دزەى كردوە، حكومەتى پەكين وەڵامى دايەوەو دەڵێت، هيچ بەڵگەيەك نييە بۆ ئەو زانياريانە. ، شاو ليجيان، وتەبێژى وەزارەتى دەرەوەى چين لە كۆنگرەيەكى ڕۆژنامەوانيدا ڕايگەياند، بەپێى زانياريەكانى ڕێكخراوى تەندروستیى جيهانى و شارەزا پزيشكيەكان هيچ بەڵگەيەك نييە كە ڤايرۆسى كۆرۆنا لە تاقيگەيەك لە شارى ووهان دزەى كردبێت، هەروەها ئەو پڕوپاگەندانەش هيچ بنەمايەكى زانستيان نييە. ، ئاماژەى بەوەشداوە: "هەميشە بڕوامان بەوە هەبوە كە ئەم بابەتە زانستيە و پێويستى بە هەڵسەنگاندنى پيشەييانە هەيە لەلايەن زانايان و شارەزايانى بوارى پزيشكى، تەنها لەڕێگەى وەڵامدانەوەيەكى واقعى كۆمەڵگەى نێودەوڵەتى دەتوانێت لەم شەڕەدا سەركەوتوو بين". ، وتەبێژەكەى وەزارەتى دەرەوەى چين تەئكيديشى كردوەتەوە، وڵاتەكەى بەردەوام دەبێت لە كاركردن لەگەڵ دەوڵەتانى تردا بۆ ئەوەى هەموان هاوكارى و پشتگيرى پێشكەشى يەكتر بكەن. ، شاو ليجيان ئەو تۆمەتانەش ڕەتدەكاتەوە كە وڵاتەكەى بەوە تۆمەتبار دەكەن بڵاوكردنەوەى زانيارى لەسەر ئەوەى كە ڤايرۆسەكە لە شارى ووهان بڵاوبوەتەوە دواخستوە، هەروەك ڕەتيكردەوە ژمارەى كەمتر لە ژمارەى ڕاستى توشبوانى بڵاوكردبێتەوە و ئەوەش بوبێتە هۆى ئەوەى ڤايرۆسەكە بەو شيێوە بەربڵاوە لە جيهاندا بڵاوببێتەوە. ، ڤايرۆسى كۆرۆنا لە كۆتاييەكانى ساڵى 2019 لە شارى ووهانى چين بڵاوبويەوەو دواتر زۆرينەى وڵاتانى جيهانى گرتەوەو بوە پەتايەكى جيهانى، تائێستادا زياتر لە دوو مليۆن كەس لە جيهاندا توشبون كە زياتر لە يەك لەسەر چوارى لە ئەمريكايە، هەروەها زياتر لە 136 هەزار كەسيش گيانيان لەدەستداوە. ، زەرەرمەندترين وڵاتان بەهۆى ڤايرۆسەكەوە، ئەمريكا، ئيسپانيا، ئيتاڵيا، فەرەنسا، ئەڵمانيا، بەريتانيا، چين، ئێران و توركيا و چەنددين وڵاتى ترى جيهانن.

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە