گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

%68ی توشبووانی کۆرۆنا لە هەرێمی کوردستان چاکبوونەتەوە و تەنها 1% گیانیانلەدەستداوە

2020.04.16 - 18:20
App store icon Play store icon Play store icon
%68ی توشبووانی کۆرۆنا لە هەرێمی کوردستان چاکبوونەتەوە و تەنها 1% گیانیانلەدەستداوە
ناس کورد- تادێت ڕێژەی توشبوون بە کۆرۆنا لە هەرێم کەمدەکاتەوە و ڕێژەی چاکبووانیش زیاد دەکات، بە پشت بەستن بە ئامارەکانی وەزارەتی تەندروستیش %68ی توشبووان چاکبوونەتەوە و نەخۆشخانەیان جێهێشتووە. ، بەگوێرەی دوایین ڕاگەیەندراوی وەزارەتی تەندروستیی هەرێم کە ئەمڕۆ پێنجشەممە 16ی نیسانی 2020، بڵاویکردووەتەوە، کۆی گشتی تووشبووان بە ڤایرۆسی کۆڕۆنا لە هەرێمی کوردستان گەشتووەتە (335) تووشبوو، لەو ژمارەیەش (4) حاڵەتی مردن هەیە و (227) نەخۆشیش چاکبوونەتەوە. ، بە پشت بەستن بە ئامارەکەی وەزارەتی تەندروستیی، دەردەکەوێت، لەماوەی مانگ و نیوێکدا %68ی توشبووانی کۆرۆنا لە هەرێم چاکبوونەتەوە، بەوپێیەی سەرەتای مانگی ڕابردوودا یەکەم حاڵەتی ڤایرۆسەکە لە هەرێم تۆمارکرا. ، هاوکات هەر بەگوێرەی ئامارەکە، رێژەی ئەو توشبووانەی کە گیانیانلەدەستداوە، %1.19یە، هەرچەندە ئەو چوار کەسەشی کە گیانیانلەدەستداوە نەخۆشی درێژخایەنیان هەبووە و هۆکاری سەرەکی مردنەکەیان کۆرۆنا نەبووە. ، ئەمە لەکاتێکدایە، لەدوای دوو هەفتە تۆمارکردنی یەکەم حاڵەت لە هەرێم و لە ناوەڕاستی مانگی ڕابردوو بڕیاری قەدەغەی هاتوچۆ درا و دوای چەند جارێک لە درێژکردنەوەی بڕیارەکە، ئەمڕۆ دیسان وەزارەتی ناوخۆ بڕیاریدا تا 23ی نیسان بڕیارەکە درێژبکاتەوە.

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە