گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

ئەمريكا پێشنيارى سێ دەوڵەت بۆ عێراق دەكات تا لەبرى ئێران كارەبا و غازيان لێ بكڕێت.. عێراق دوو هەفتەی ماوە

2020.04.16 - 17:24
App store icon Play store icon Play store icon
ئەمريكا پێشنيارى سێ دەوڵەت بۆ عێراق دەكات تا لەبرى ئێران كارەبا و غازيان لێ بكڕێت.. عێراق دوو هەفتەی ماوە
ناس کورد-   ڕێگەپێدانی ئەمریکا بە عێراق بۆ کڕینی وزەی کارەبا و غاز لە ئێران دوو هەفتەی ماوە و شارەزاىەکی بواری نەوتی عێراقیش وتى عێراقى ئاشكرايكرد، ولايەتە يەكگرتوەكانى ئەمريكا سێ دەوڵەتى بۆ عێراق پێشنيار كردوە، بۆ ئەوەى لەبرى ئێران  وزەى كارەبا و غاز لەوان بكڕێت، ئەوەش بەهۆى سزاكانى سەر تارانەوە.   فازڵ دەباس، شارەزای بواری نەوت لە عێراق بە ماڵپەڕى شەفەق نيوزى وتوە: "كۆتايى ئەم مانگە ئەو ماوەيەى ئەمريكا بۆ عێڕاقى درێژكردەوەو لە سزاكانى سەر ئێران بەخشتى تا وزە و غاز لەو وڵاتە بهێنێت كۆتايى دێت، تائێستاش هيچ شوێنگرەوەيەك بۆ دەرچون لەو قەيرانە نەدۆزراوەتەوە".   دەشڵێت: " ئيدارەى ئەمريكا پێشتر چەندين شوێنگرەوەى بۆ حكومەتى عێراق پێشنيار كردوە تا لەبەرى ئێران وزە و غازيان لێ بكڕێت، لە ديارترينيشيان هەرسێ دەوڵەتى ميسر، سعوديە و ئيماراتن".   ئەو شارەزایەی بواری نەوت ئەوەشى ڕونكردوەتەوە، تائێستا نازانن حكومەتى عێراقى چ بڕيارێكى داوە و ڕوودەكاتە كوێ، بەتايبەتى كە عێراق بەرەو ئەوە دەچێت قەيرانى كارەبا لە هاوينى ئەمساڵدا دروست ببێت.   كۆتاجار ولايەتە يەكگرتوەكانى ئەمريكا ماوەى ڕێپێدانى تا كۆتايى مانگى نیسانی ئەمساڵی بۆ عێراق درێژ كردەوە تا وزەى كارەبا و غاز لە ئێرانەوە هاوردە بكات و بەرپرسێكى نوسينگەى سەرۆكوەزيرانى عێڕاقيش ئەوەى بە ئاژانسى فرانس پرێس وتوە كە ئەم درێژكردنەوەيە كۆتا جار دەبێت.   پێشتريش دواى ئەوەى ئەمريكا چەند وەجبەيەك سزاى بەسەر ئێراندا سەپاند، بەڵام ڕێگەى دا بە عێراق كارەبا و غاز لە ئێڕرانەوە هاوردە بكات تا ماوەيەكى ديارى كراو بەو مەرجەى پێويستيەكانى بۆ وزە و غازى ئێرانى كەمبكاتەوە و شوێنگرەى تر بدۆزێتەوە.

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە