گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

هەرێمى كوردستان هەناردەى نەوتى خۆى كەمناكاتەوە و هیچ لایەنێکیش ناتوانێت ئيرادەى خۆى بسەپێنێت

2020.04.16 - 17:11
App store icon Play store icon Play store icon
 هەرێمى كوردستان هەناردەى نەوتى خۆى كەمناكاتەوە و هیچ لایەنێکیش ناتوانێت ئيرادەى خۆى بسەپێنێت
ناس کورد-   پەرلەمانتارێكی عێراق ڕایدەگەیەنێت، هەرێمی كوردستان بەپێی ڕێكەوتنەكەی ئۆپیك پابەندی کەمکرنەوەی هەناردەی نەوت نابێت، دەشڵێت، عێراق ناتوانێت ئیرادەی خۆی بەسەر هەرێمدا بسەپێنێت. ، ڕیاز مەسعودی، پەڕلەمانتاری هاوپەیمانی سائیرون لەپەرلەمانی عێراق لەلێدوانێكی دا بۆ میدیاكانی وڵاتەكەی جەخت لەسەر ئەوە دەكاتەوە، ئەو شاندەی كە لەهەرێمەوە سەردانی بەغدا دەكەن بەمەبەستی تاوتوێ كردنی پرسی هەناردەكردنی نەوت، دەست لە پشكی خۆیان لەهەناردەكردنی نەوت  بۆ دەرەوە هەڵناگرن و ناردنی ئەو بڕە کەمناکەنەوە.  ، ئاماژەی بەوەشکردووە، دانوستانەكانی  وەزارەتیش لەسەر ئەو پرسە سەركەوتوو نابێت و خۆ ئەگەر سەركەوتووش بێت ئەوا شتێكی سادەیە و بێ بەرامبەریش نیە. ، باسی لەوەشکردووە، چەندین ساڵە هەرێم پابەندی دانوستانەكانی بواری نەوت نەبووە و فیدراڵیش ناتوانێت ئیرادەی خۆی بەسەر هەرێمدا بۆ جێبەجێكردنی ئەو ڕێكکەوتنانە بسەپێنێت، ئەوەش بەهۆكاری ناكۆكییە سیاسییەكانی دەرەوەی هەرێم. ، ئەوەشی خستووەتەڕوو، ئەوەی كە كراوەتە پڕوپاگەندە گوایە پشكی عێراق میلۆنێك و 800 هەزار بەرمیلی ڕۆژانە دەبێت ئەوە ڕاست نیە بەڵكو بەپێی ڕیكەوتنەكە دەرفەت بەعێراق دراوە ڕۆژانە 2 ملیۆن و 400 هەزار بۆ 2 ملیۆن و 800 هەزار بەرمیل ڕۆژانە هەناردە بكات. ، پێشتریش وەزیری نەوتی عێراق ئەوەی ڕاگەیاند، بەپێی ڕێكکەوتنەكەی ڕێكخراوی ئۆپیك و هاوپەیمانەكانی بۆ ڕاگرتنی نرخی نەوت بەدابەزاندنی ئاستی هەناردە كردن، عێراق نەبەخشراوە و بەشداری ڕێكکەوتنەكەیە و هەرێمی كوردستانیش دەگرێتەوە.  

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە