ناس کورد-
بەڕێوەبەری گشتیی تەندروستیی هەولێر چاکبوونەوەی 17 تووشبووی دیكه‌ی ڤایرۆسی كۆرۆنای له هه‌ولێر ڕاگەیاند، بەوەش کۆی ژمارەی چاکبووان گەیشتە 106 کەس.
،
له راگه‌یه‌ندراوێکدا دلۆڤان محه‌مه‌د ، به‌ڕێوه‌به‌ری گشتیی توندروستیی هه‌ولێر ڕایگەیاند: " دوای وەرگرتنی چارەسەری پزیشکی، 17 تووشبووی دیكه‌ی په‌تای كۆرۆنا له شاری هه‌ولێر بەتەواوی چاکبوونەتەوە و باری تەندروستییان جێگیر بووه‌تەوە و بڕیاردرا بنێردرێنەوە ماڵەوە" .
،
ئاماژەی بەوەشکردووە، كۆی ئه‌وانه‌ی تائێستا له شاری هه‌ولێر له ڤایرۆسی كۆرۆنا چاك بوونه‌ته‌وه، ژماره‌یان گەیشتە 106 کەس.
کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە