گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

حکومەتى هەرێمى کوردستان لەڕێگەى فەرمانگەیەکەوە وەڵامى پارێزگارى سلێمانی دایەوە 

2020.04.16 - 15:15
App store icon Play store icon Play store icon
حکومەتى هەرێمى کوردستان لەڕێگەى فەرمانگەیەکەوە وەڵامى پارێزگارى سلێمانی دایەوە 
ناس کورد-    دوابەدوای ئەوەی پارێزگاری سلێمانی چەند ڕەخنە و داواكارییەكی خستە بەردەم حكومەت لەبارەی دابینكردنی پێداویستیەكانی روبەڕوبوونەوەى كۆرۆنا، فەرمانگەیەکى حکومەتى هەرێم بەبێ ناوهێنانى وەڵامی هەڤاڵ ئەبوبەكر، پارێزگارى سلێمانى دایەوە. . لە ڕاگەیەندراوێکى فەرمانگەی میدیا و زانیاری حكومەتی هەرێمدا ئاماژە بۆ ئەوە كراوە، ئەو ھاوکارییانەی لە کاتی قەیرانی کۆرۆنادا گەیشتوونەتە دەست حکومەتی هەرێم یەكەم پارەی تەبەڕوعات (بەخشین ) بووە كە بڕەكەی 20ملیۆن و پێنج سەد هەزار دۆلارە خراوەتە سەر هەژماری ناوەندی ئەنجومەنی وەزیران و ئەو پارەیەش بۆ كڕينى خۆراک و دەرمان تەرخان دەکرێ، و دواتر  بەسەر هەموو پارێزگاکانی ھەرێم بەپێی رێژەی دانیشتوان دابەش دەکرێت. . دووەمیش پارەی بەغدایە كە بڕەكەی 3 ملیۆن و 500 هەزار دۆلارە و ڕەوانەی هەرێم كراوە و ئەنجومەنی وەزیران  نووسراوی کردووە بۆ وەزارەتی دارایی بۆ ئەوەی بەسەر پارێزگاکان دابەش بکرێت. . لەبارەی ئەوەی گوایە ڕێكخراوی WHO پارەی هاریكاریی ڕەوانەی حكومەتی هەرێم كردبێت، حكومەتی هەرێم ئەوە ڕەتدەكاتەوە كە ئەو ڕێكخراوە پارەی ڕەوانە كردبێت بەڵام دەڵێت، هەندێك ئامێر و كەرەستەی تەندروستی ڕادەستی وەزارەتی تەندروستی كردووە. . لەخاڵی چوارەمی ڕوونكردنەوەكەی ئەو فەرمانگەیەى حكومەتی هەرێمدا هاتووە، ئەنجومەنی وەزیرانی عێراق بڕيارى داوه 600  مليار دينار بەسەر خەڵکى هەژاردا دابەش بکات، ھەرێمی کوردستان بە فەرمی نووسراوی كردووە، بەڵام تاوەکو ئێستا هيچ بڕە پارەیەکی بۆ هەرێم نەناردوە. . ڕونكردنەوەكەی فەرمانگەی میدیا و زانیاری حكومەتی هەرێمی كوردستان دوای ئەوە دێت، لەمیانی چاوپێكەوتنێكی تەلەفزیۆنیدا هەڤاڵ ئەبوبەكر، پارێزگاری سلێمانی ئاشكرای كرد، لە 20ى شوباتی ئەمساڵەوە حكومەتی هەرێم هیچ بڕە پارەیەكی ڕەوانەی پارێزگاكەیان نەكردووە كە بەمەبەستی هاریكاری حكومەت كراون، لەوانە پارەی خێرخوازان و دەوڵەمەندەكان و هاریكارییەكانی ڕێكخراوێكی جیهانی و پارەی دابینكراوی بەغدا بۆ ئەو مەبەستە. . پارێزگاری سلێمانی ڕەخنەی ئەوەشی لەحكومەت گرت، كە دەستیبەستوون و نە ڕێگە دەدات خۆی كۆمەڵێك كار بكات و نە ئەو كارانەشی كە پێویستن لەسەردەمی قەیرانەكانی كۆرۆنادا بۆ پارێزگاكەی ئەنجامی دەدات. .

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە