گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

ئەو كارە پێشێلكردنی سەروەرییەكانی خاكی عێراقە دەبێت ڕابگیردرێت

لەسەر بۆردۆمانەكانی سوپای توركیا بۆ سەر كەمپی مەخمور ئۆپراسیۆنە هاوبەشەكانی عێراق هاتە دەنگ

2020.04.16 - 14:25
App store icon Play store icon Play store icon
لەسەر بۆردۆمانەكانی سوپای توركیا بۆ سەر كەمپی مەخمور ئۆپراسیۆنە هاوبەشەكانی عێراق هاتە دەنگ
ناس کورد-   لەسەر ڕوداوی بۆردومانكردنی كەمپی ئاوارەكانی مەخمور و چەند ناوچەیەكی تر لەهەرێمی كوردستان لەلایەن فڕۆكەكانی توركیاوە، فەرماندەی ئۆپراسیۆنە هاوبەشەكانی عێراق ئیدانەی ئەو كارە دەكات و داوای ڕاگرتنیشی دەكات. . لەڕاگەیەنراوێكیدا فەرماندەی ئۆپراسیۆنە هاوبەشەكانی عێراق لەسەر بۆردومانكردن و سوڕانەوەی فرۆكەكانی توركیا بەسەر ئاسمانەكانی هەرێمی كوردستاندا ڕایگەیاندووە :"ئیدانەی ئەو پێشیلكاریە دەكەین كە فڕۆكەكانی توركیا بۆ سەر ئاسمانی عێراق بەبۆردومانكردنی كەمپی مەخمور لەڕۆژی چوار شەممەدا ئەنجامیاندا". . ئاماژەی بۆ ئەوەش كردووە، ئەو جۆرە هەڵسوكەوتە سوكایەتیە و لەگەڵ وابەستبوون بە دراوسێیەتی باش بەپێی ڕێكەوتنامە نێودەوڵەتیەكاندا یەكناگرێتەوە و پێشێلكارییەكی ئاشكرای سەروەرییەكانی خاكی عێراقە. . ئەوەشی خستووەتە ڕوو، دەبێت ئەو جۆرە پێشێلكارییانە ڕابگیردرێت و ڕێز لەبەرژەوەندییە هاوبەشەكانی هەردولا بنرێت و توركیاش پێوەی پابەند بێت و داواش دەكەن دووبارە نەكرێتەوە، چونكە عێراق ئامادەی هاریكارییە لەنێوان دوو وڵاتدا بۆ توندوتۆڵكردنی دۆخی ئەمنیی سەر سنوری هاوبەشی هەردوو وڵات. . ئەوەش لەكاتێكدایە، دوێنێ (چوارشەممە)، شانەى میدیای جەنگی لەڕاگەیەنراوێكدا ئاماژەی بۆ ئەوە كرد، فەرماندەی ئاسمانی چەند پێشێلكارییەكی ئاسمانیی عێراقی لەلایەن فڕۆكە بێفڕۆكەوانەكانی توركیا لەسەر هێڵی (سندی، سوارە توكا، ئەلقوش، باكوری مەخمور) تۆمار كردووە. . باسی لەوەش كردووە، كەمپی ئاوارەكان لەنزیك شارۆچكەی مەخمور ڕوبەڕووی تۆپبارانكردن بووەتەوە و بەو هۆیەشەوە دوو ژنی ئاوارەی ناو كەمپە گیانیلەدەستداوە. .

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە