گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

كۆرۆنا ئاسمانیشی پەكخستووە فڕۆكەكان لەكوێدا هەڵدەگیرێن؟

2020.04.16 - 13:15
App store icon Play store icon Play store icon
كۆرۆنا ئاسمانیشی پەكخستووە فڕۆكەكان لەكوێدا هەڵدەگیرێن؟
  ناس کورد-    بەگوێرەى ڕاپۆرتی میدیایەكی تایبەتمەندی بوارەكە، دوای ڕاگرتنی بەشێكی زۆری گەشتە ئاسمانییەكانی نێوان وڵاتان و كیشوەرەكان بەهۆی قەیرانی كۆرۆناوە، ژمارەیەكی زۆر لەكۆمپانیا ئاسمانییەكان ناچاربوون چەندین شوێنی ئامادە نەكراوی تایبەت بۆ هەڵگرتن و پاراستنی فڕۆكەكانیان بەكاربهێنن تا تێپەڕاندنی قەیرانەكە. . هەندێك لەكۆمپانیاكانی فڕۆكەوانیی پەنایان بردووەتە بەر چەند شوێنێكی چاوەڕواننەكراو بۆ پاراستنی فڕۆكەكانیان لەوانە بیابان و پردەكان. پێشتر ئەمجۆرە كێشەیە نەبووە و فڕۆكەكان لەكاركردن نەكەوتوون، هەمووكات فڕین و نیشتنەوە هەبووە بۆ دەرەوە و ناوەوەی وڵات. بەپێی ماڵپەڕی فلایت ڕادار 24، لەپێش مانگی ئادارەوە نزیكەی 175 گەشتی ئاسمانیی ڕۆژانە هەبووە. . بەپێی ماڵپەڕەكە، لەئێستادا زۆربەی فڕۆكەخانە نێودەوڵەتیەكان كراونەتە گەراجخانەی فڕۆكەكان و چەندین كۆمپانیای فڕۆكەوانیش ڕوبەڕووی گرفتی پەیداكردنی شوێنێك بوون بۆ هەڵگرتنی کەشتییە فڕۆكەوانیەكانیان، چونكە 10 فڕۆكە پێویستیان بەڕوبەڕووبەرێكی فراوان بەقەد ڕووبەری تۆپى پێی یاریگاكانی ئەمریكا هەیە. . ئەو دۆخەش پاڵی بەكۆمپانیاكانەوە ناوە بۆ ئەوەی ڕاڕەو و شوێنی چاككردن لەفڕۆكەكاندا بكەنە گەراجێكی كاتی بۆ مانەوەی فڕۆكەكانیان و هەندێك كۆمپانیای ئەمریكیش چەند ڕوبەرە بیابانێكیان بەكرێ گرتووە لەولایەتەكانی كالیفۆڕنیا و ئاریزۆنا بۆ هەڵگرتنی كەشتیە فڕۆكەوانیەكانیان بۆ ماوەیەكی كاتی. . ئایان بتشینیك بەماڵپەڕەكەی ڕاگەیاندووە، هێڵكەكانی ساوس وێست و دەلتای ئەمریكا، زیاتر لە 50 فڕۆكەیان لە فیكتۆرفیل كە بنكەیەكی پێشووی  ئاسمانییە لەكالیفۆڕنیا و ئێستا وەكو ناوەندێكە بۆ كاروباری بازرگانی و سەربازی و لۆجستی و هەڵگرتنی شتومەك، هەڵگرتووە. ئاماژەی بۆ ئەوەش كردووە، كۆمپانیای دەلتا زیاتر لە 80 فڕۆكەی لە مارانا و ئاریزۆنا هێشتووەتەوە و كۆمپانیاكانی یۆنایتد ئێرلاینز و ئەمریكان ئێرلاینز لەفڕۆكەخانەی ناوەندی هەڵگرتووە. . هەر بەپێی ماڵپەڕەكە لەئەوروپاش كۆمپانیای لۆفتهانزای ئەڵمانی پەنای بردووەتە بەر چەند فڕۆكەخانەیەكی  بچوكی سەربازی بۆ هەڵگرتنی فڕۆكەكانیان و تەنانەت هەندێ پردیان وەكو گەراج بەكارهێناوە. . بەپێی زانیارییەكانی ئەو میدیایە تایبەتمەندە كۆمپانیای ئێزی چیتی فڕۆكەوانی، نزیكەی 344 فڕۆكەی لە 30 فڕۆكەخانەدا هەڵگرتووە و فڕۆكەخانەی فرانكفۆرتیش قەرەباڵغترین فڕۆكەخانەیە لە ئەوروپا كەبووەتە گەراجی دەیان فڕۆكە. لەكاتی ڕاگرتنی گەشتی فڕۆكەكاندا پێویستیان بەچاككردنی هەفتانە هەیە بۆ پاراستن و ئامادەكردنی و هەندێ فڕۆكەش پێویستیان بە60 كاتژمێر كاركردن هەیە ئەوەش ئاستەنگ بۆ دووبارە دەستپێكردنەوە دوای كۆتایی هاتنی قەیرانەكە دروست دەكات. .

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە