گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

شاندێکى هەرێم بۆ ئەو پرسە سەردانی بەغدا دەكەن

وەزیری نەوتی عێراق: ڕێكەوتنەكەی ئۆپیك بۆ كەمكردنەوەی هەناردەكردنی نەوت  هەرێمی كوردستانیش دەگرێتەوە 

2020.04.16 - 10:14
App store icon Play store icon Play store icon
وەزیری نەوتی عێراق: ڕێكەوتنەكەی ئۆپیك بۆ كەمكردنەوەی هەناردەكردنی نەوت  هەرێمی كوردستانیش دەگرێتەوە 
ناس کورد-    وەزیری نەوتی عێراق ڕایگەیاند، بڕیار نەدراوە عێراق لەڕێكەوتنەكەی ئۆپیك بۆ دابەزاندنی ئاستی هەناردەكردن ببەخشرێت و بەو رێكەوتنەوە پابەند دەبێت و هەرێمی كوردستانیش دەگرێتەوە. . سامر غەزبان، وەزیری نەوتی عێراق لەلێدوانێكیدا بۆ میدیاكانی عێراق ڕایگەیاند، لەسەرەتای مانگی ئایاری داهاتوەوە عێراقیش دەستدەكات بەدابەزاندنی هەناردەكردنی نەوت بەڕێژەی 22.8% ، ئەوەش بۆ جێبەجێكردنی ڕێكەوتنەكەی ئەمدواییەی ڕێكخراوی ئۆپیك. ئاماژەی بۆ ئەوەش كرد، دابەزاندنی ڕێژەی هەناردەكردن هەموو وڵاتانی ئۆپیك دەگرێتەوە بێ جیاوازی و ئەوەشی ڕەتكردەوە عێراق لەو كارە بەخشرابێت. وەزیری نەوتی عێراق جەختیشی لەسەر ئەوە كردەوە، دابەزاندنی ئاستی هەناردەكردن لەبەشی عێراقدا هەرێمى كوردستانیش دەگرێتەوە. . ڕونیشیكردەوە، زیادكردنی هەناردە هیچ سودێكی نیە لەگەڵ دابەزینی نرخی نەوتتدا و بەوەش هەموان زیانمەند دەبین و ئەو ڕێوشوێنانەشی كە ئۆپیك گرتویەتیە بەر ئامانجی زیادكردنی نرخی بەرمیلێك نەوتە كە بەوەش داهات زیاتر دەبێت. . لەبارەی هەرێمی كوردستانیشەوە، غەزبان ئەوەشی خستە ڕوو، بۆ تاوتوێکردنى بابەتى دابەزینی هەناردەكردنی نەوتی عێراق شاندێک لەهەرێمی كوردستانەوە سەردانی بەغدا دەكەن ودوای ئەوەی لەچەند ڕۆژی ڕابردودا لەو بارەیەوە قسەیان كردووە. لێدوانەکەى وەزیرى نەوتى عێراق دواى ئەوە دێت کە لەچەند ڕۆژی ڕابردوودا لەكۆبونەوەیەكی ڕێكخراوی ئۆپیك و هاوپەیمانەكانی لەسەر ئەوە ڕێكەوتن لەماوەی دوو مانگی داهاتودا بۆ ڕاگرتنی نرخی نەوت، ئاستی هەناردە كردن بە 9ملیۆن و 700 هەزار بەرمیل ڕۆژانە كەم بكەنەوە. .

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە