گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

سەرۆكی شارەوانی لۆس ئەنجلۆس: تاساڵی 2021 ڕێگە بەهیچ جۆرە چالاكی و ئاهەنگ و قەرەباڵغیەك نادەین

2020.04.16 - 09:44
App store icon Play store icon Play store icon
سەرۆكی شارەوانی لۆس ئەنجلۆس: تاساڵی 2021 ڕێگە بەهیچ جۆرە چالاكی و ئاهەنگ و قەرەباڵغیەك نادەین
ناس کورد-    سەرۆكی شارەوانی لۆس ئەنجلۆسی ئەمریكا ڕایگەیاند، ڕێگەنادەن تا هاتنی ساڵی 2021 هیچ جۆرە قەرەباڵغی و ئاهەنگێك و چالاكیەكی وەرزشی بەرێوە بچێت، تڕەمپیش پێشبینی دەستپێكردنەوەی چالاكیە گەورە ئابورییەكان دەكات. . لەچاوپێكەوتنێكیدا لەگەڵ كەناڵی (سی ئێن ئێن)ی ئەمریكیدا، ئەریك گارسیتی سەرۆکى شارەوانى لۆس ئەنجلۆس ڕایگەیاند، هیچ شتێكیان لەبارەی گەڕانەوە بۆ دۆخی ئاسایی و گردبوونەوە و قەرەباڵغى خەڵكی بەهەزارەها كەس نەبیستووە بەلانیكەمەوە تا كۆتایی ئەمساڵ. . بەپێی ئامارە فەرمییەكان كە ڕۆیتەرز بڵاوی كردووەتەوە، ژمارەی گیانلەدەستدان لەولایەتە یەكگرتووەكانی ئەمریكا تا ئێستا گەیشتووەتە 30 هەزار و 800 حاڵەتی مردن، ئەوەش دوای بەرزبونەوەی ڕێژەی مردن دوو ڕۆژ بەسەر یەكەوە. بەگوێرەى نوێترین ئاماری مردنیش، لەماوەی 24 كاتژمێری ڕابردوودا 2 هەزار و 364 حاڵەت  لەو وڵاتەدا تۆمار كراوە. . سەرەڕای ئەو دۆخەش، دۆناڵد تڕەمپ سەرۆكی ئەمریكا پێشبینی كرد، پەتاكە قۆناغی چڵەپۆپە تێپەڕێنێت و لەكۆنگرەیەكی ڕۆژنامەوانیشیدا ڕۆژی (پێنجشەممە) ڕێنماییە سەرەكییەكان بۆ كۆنترۆڵكردنی دۆخەكە بەمەبەستی دەستپێكردنەوەی چالاكییە ئابورییە گەورەكان ڕابگەیەنێت. . ئاماژەی بۆ ئەوەش كرد، سبەی ڕۆژێكی مەزنە، لەگەڵ حاكمی ویلایەتەكاندا قسەدەكات و زانیارییان لەسەر دووبارە كردنەوەی چالاكییە ئابورییەكان هەیە لەژمارەیەك لەویلایەتەكان. باسی لەوەش كرد، هەندێك لەویلایەتەكان یەك لەدوای یەك دەكرێنەوە و دەكرێت پێش مانگی ئایار چالاكیەكان دەستپێبكەنەوە. .

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە