گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

نیویۆرک؛ قوربانيانى موسوڵمان بەهۆى كۆرۆنا .. بارگرانى كڕينى قەبر و كفن و دەنگۆى سوتانى تەرمەكان

2020.04.15 - 21:56
App store icon Play store icon Play store icon
نیویۆرک؛ قوربانيانى موسوڵمان بەهۆى كۆرۆنا .. بارگرانى كڕينى قەبر و كفن و دەنگۆى سوتانى تەرمەكان
ناس کورد- ڤايرۆسى كۆرۆنا لە جيهاندا مشتومڕى زۆرى بەدواى خۆيدا هێناوە، بەتايبەتى دەربارەى تەرمى مردوان كە لە زۆر وڵاتى جيهاندا دەسوتێنرێت، بەڵام ئەمە لە ئاينە ئاسمانيەكاندا بەتايبەتى لاى موسوڵمانان ڕێگەپێدراو نييە، بۆيە لە شارێكى وەك نيويۆركدا بەناچارى لە گۆڕستانى بە كۆمەڵدا دەنێژرێن. . ماڵپەڕى حورە لە ڕاپۆرتێكدا ئاماژەى بەوە داوە، لە پەيوەنديەكى تەلەفۆنيدا لەگەڵ "عەوەز سەيد" بەڕێوەبەرى دامەزراوەى بەخاكسپاردنى جيهانى كە پێگەكەى لە برۆكلينى ولايەتى نيويۆركە كە ئەو شارە قوربانيەكى زۆرى ڤايرۆسەكەى تێدايەو بوەتە ناوەندى ڤايرۆسەكە لە جيهاندا لە پەيوەنديەكى تەلەفۆنيدا دەڵێت "بەردەوام سەرقاڵن بۆ دابينكردنى ناشتنێكى شايستە بۆ قوربانيانى موسوڵمان بەهۆى ڤايرۆسى كۆرۆناوە". . تائێستا زياتر لە 600 هەزار توشبوو و زياتر لە 26 هەزار گيانلەدەستدان لە ئەمريكا بەهۆى ڤايرۆسى كۆرۆناوە تۆمار كراوە، ولايەتى نيويۆرك بە تەنها زياتر لە 202 هەزار  توشبو و نزيكەى 11 هەزار گيان لەدەستدانى تێدايە. . قسەوباسێكى زۆر هەيە لە ئەمريكا گوايە جەستەى مردوان دەستوتێنرێن بۆ ڕێگەگرتن لە بڵاوبونەوەى ڤايرۆسەكە، تەنانەت ڕێگەش نادرێت كەسوكاريان لێيان نزيك ببنەوە، عەوەز سەيد كە لە بنەڕەتدا سودانيە و لە ئەمريکا دەژى ئەو دامەزراوەى دروستكردوە بۆ مامەڵەكردن لەگەڵ تەرمى قوربانيەكان و ناشتنيان بەشێوەى ئيسلامى، بۆيە ئەو ڕەتيدەكاتەوە تەرمەكان بسوتێنرێن و جەخت لەوە دەكاتەوە كە پێويستە بەپێى شەريعەتى ئيسلامى  بنێژرێن. . ئايا لەڕووى كرداريەوە و لەم بارودۆخەدا ئەوە دەست دەدات؟ ئەوە ئەو پرسيارەيە كە لەئێستادا هەموانى سەرقاڵكردوە بەتايبەتى لە شارێكى ئيمبراتۆريانەى وەك نيويۆرك، كە تێيدا تائێستا نزيكەى 11 هەزار کەس گيانيان لەدەستداوە، كە ئەوەش نزيكەى چوار هێندەى ژمارەى ئەو كەسانەيە بەهۆى هێرشەكانى 11 ى سێپتەمبەرى ساڵى 2011 لەشارى نيويۆرك گيانيان لەدەستدا كە تێيدا دوو تاوەرى بازرگانى جيهانى كرانە ئامانج. . ڕوداوەكەى 11 سێپتەمبەر گەورەترين ژمارەى قوربانى بە كۆمەڵ بوو لە مێژووى شارى نيويۆرك، بەڵام ڤايرۆسى كۆرۆنا سەرجەم ژمارەكانى پێشووى شكاند و كردونى بە تەنها يادگاريەك لە ژيانى دانيشتوانى ئەو شارەدا، لەلايەكى ترەوە لەو شارە موسوڵمانان و جولەكەكان هەڵمەتێكيان لە تۆڕە كۆمەڵايەتيەكان دەستپێكردوە ئەوەش بەئامانجى كۆكردنەوەى زۆرترين واژۆ بۆ ڕێگەگرتن لە سوتاندنى تەرمى قوربانيان، ئەوەش لەلايەن ئەمريكيەكانەوە بە سەرجەم پێكهاتە و ڕەگەزە جياوازەكانەوە پێشوازيەكى فراوانى لێكراوە. . ئەحمەد ئەبوعز يەكێك لە دانيشتوانى نيوجێرسى كە بەهۆى كۆرۆناوە ژنەكەى لەدەستداوە دەڵێت، هەرگيز ناتوانێت ئەوە بێنێتە پێش چاوى خۆى كە تەرمى هاوبەشى ژيانى و دايكى منداڵەكانى ببێتە بەشێك لەناو هەزاران تەرمى سوتێنراودا، هەروەها هەرگيز نەهاتوەتە پێش چاوى كە هاوسەرەكەى گۆڕێكى نەبێت بۆ ئەوەى لەداهاتودا منداڵەكانى سەردانى بكەن. . لەلايەكى ترەوە "ئاندرا بايلۆس" سەرۆكى ئەنجومەنى شوراى "جولەكە - ئيسلامى" ئەمريكى كە يەكێكە لە ڕێكخراوە چالاكە گەورەكان و هەوڵى گفتوگۆى نێوان ئايينەكان دەكات لە واشنتۆن دەڵێت، دڵنيايە لەوەى كە ئايينەكانى ئيسلامى و جولەكە نەرمى نواندنێكى گەورەيان هەيە لە مامەڵەكردن لەگەڵ ئەو گۆڕانكاريە گەورەيەى لە ژيانى ئەمريكيەكاندا ڕودەدات، شارەزايان فەتوايەكى گونجاو دەدۆزنەوە بۆ چارەسەركردنى ئەو كێشەيەى ئێستا لە شارى نيويۆرك و سەرجەم شارەكانى ترى ئەمريكا هەيە. . دەشڵێت، ئەو و هاوبەشەكانى لە سەركردايەتى جولەكەكان پێيان وايە كە لەوانەيە چارەسەرەكە بە گۆڕى بەكۆمەڵى كاتى بێت، تێيدا ئەوانەى گيان لەدەستداوە بنێژرێن لەگەڵ پاراستنى ناو و شوێنەكانيان، دواتر هەر خێزانێك مافى ئەوەى هەبێت كە چۆن مامەڵە لەگەڵ تەرمى قوربانيەكەيدا دەكات. . هەروەها "شێخ تاڵب سنجرى" رێبەرى جوڵاتەوەى ئيسلامى لە ولايەتە يەكگرتوەكانى ئەمريكا دەڵێت "كۆرۆنا بارێكى لەناكاوى تايبەتە و شتێكە پێشتر ڕوينەداوە لە مێژوى ئەمريكادا، موسوڵمانانيش وەك ئەوانى تر يەكێكن لە پێكهاتەكانى كۆمەڵگەى ئەمريكى و داواى دۆزينەوەى چارەسەرى نوێ دەكەن بەشێوەيەك گونجاو بێت لەگەڵ بارودۆخى ئێستا ئەوەش بەگوێرەى شەرع و كتێبە فيقهيە مێژوييەكان بۆ چارەسەركردنى ئەم بارودۆخە. . عەوەز سەيد باس لەوەدەكات، لەڕێگەى دامەزراوەكەيەوە هەوڵى گونجاندن دەدات لەگەڵ ئەو بارودۆخەى ئێستا حكومەتى ناوخۆ سەپاندويەتى، ئەويش "تەيموم" كردن بە تەرمەکان لەبرى شوشتن هەروەها گواستنەوەيان ڕاستەوخۆ لە نەخۆشخانەوە بۆ گۆڕستان ئەوەش بەڕێكەوتن لەگەڵ خێزانەكانيان. . دەشڵێت، ڕێكخستنەكەش بە جۆرێكە كە تەنها ژمارەيەكى زۆر كەم لەناشتنەكەيدا ئامادە دەبن ئەوەش بەپێى شەريعەتى ئيسلامى و لەو گۆڕستانانەى كە دەسەڵاتدارانى ولايەتەكانى نيوجێڕسى و نيويۆرك دايدەنێن. . دەسەڵاتدارانى نييۆرك بڕيارياندا بە دروستكردنى گۆڕى بەكۆمەڵ لەيەكێك لە دورگەكانى سەربە ولايەتەكە، كە تێيدا دەيان تەرم بەيەكەوە دەنێژرێن ئەوەش بۆ چارەسەركردنى ئەو قەيرانەى كە بەهۆى زۆرى تەرمەكانەوە لە نەخۆشخانەكان دروستبوە كە شوێنى هەڵگرتنى تەرمەكان پڕ بوون، هەروەها بەكرێگرتنى بارهەڵگرە ساردكەرەوەكانيش كێشەى بۆ دروستبوو چونكە لە پێداويستى ولايەتەكە كەمتربوون. . شێخ تاڵب سنجرى دەڵێت، زۆر بير لە بارودۆخەكە دەكاتەوە و دەبينێت كە خەڵك تواناى كڕينى دفن و قەبريان نييە بۆ كەسوكارە مردوەكانيان، زۆر جار بير لەوە دەكاتەوە كە لەوانەيە سوتاندن ڕەحمەتێك بێت بۆ ئەو كەسانە، چونكە زۆرێك لەو كەسانە لە كاتى ئاساييدا تواناى كڕينى ئەو پێداويستيانەيان نييە ئێستا دەبێت لە سەردەمى كۆرۆنادا چۆن بێت. .

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە