ناس کورد-
نرخی نه‌وت له بازاڕه‌كانی جیهان به‌شێوه‌یه‌كى به‌رچاو به‌رده‌وامه له دابه‌زین و له ئێستادا هه‌ربه‌رمیلێك له خوار 30 دۆلاره‌وه مامه‌ڵه‌ی پێوه ده‌كرێت.
.
ئه‌مڕۆ(چوارشه‌ممه،15ی نیسانی 2020) نرخی به‌رمیلێك نه‌وت له جۆری برێنت بەڕێژەی 6.5% لە نرخەکەی لە دەستدا وبه 27 دۆلار و 58 سه‌نت مامەڵەی پێوەکرا، له كاتێكدا به‌یانى دوێنێ به 32 دۆلار و 4 سه‌نت بوو.
.
هاوكات له ئێستادا نرخی هه‌ربه‌رمیلێك نه‌وتی خاوی ئه‌مه‌ریكی له بازاڕه‌كانی جیهان بەڕێژەی 2.19% لە نرخەکی لە دەستداوە و لە ئێستادا به 19 دۆلار‌و67 سه‌نت مامه‌ڵه‌ی پێوه ده‌كرێت، له كاتێكدا به‌یانى دوێنێ به 22 دۆلار و 58 سه‌نت مامه‌ڵه‌ی پێوه‌ده‌كرا. ئەمە لە کاتێکدایە کە دوای ڕێککەوتنی ڕێکخراوی وڵاتانی هەناردەکاری نەوت (ئۆپیک) نرخی نەوتی جیهانی تائاستێکی باش بەرز بووەوە.
.
بەگوێرەی ماڵپەڕێ" بلۆمبێرگ"ی ئەمریکی، هۆکاری ئەو دابەزینە دەگەرێتەوە بۆ ئەو ڕاپۆرتانەی کە ئاماژەیان بەوە کردووە کە ڕێژەی نەوتی عەمبارکراوی ئەمریکا بەڕێژەی 19 ملیۆن بەرمیل زیادی کردووە ولە ئێستادا کۆی نەوتی عەمبارکراوی ئەمریکا گەیشتووەتە 503.6 مليۆن بەرمیل.
.
هەرچەندە ڕۆژی (یەکشەممە)ی ڕابردوو، ئۆپێک ڕایگەیاند، ڕێککەوتوون لەسەر کەمکردنەوەی نۆ ملیۆن و 700 هەزار بەرمیل لە ڕۆژێکدا، بەڵام وادەردەکەوێت ئەو ڕێککەوتنە کاریگەری لەسەر بەرزبوونەوەی نرخی نەوت نەبووە.
.
بەهۆی پەتای کۆرۆناوە، کە تا ئێستا زیاتر لە دوو ملیۆن کەسی لە سەرانسەری جیهاندا گیرۆدە کردوە ونزیکەی 130 هەزار کەسیش بەهۆی پەتاکەوە گیانیان لەدەستداوە، نرخی نەوتی جیهانی بۆ کەمتر لە 30 دۆلار بۆ هەر بەرمیلێک دابەزی، بەوەش نرخی نەوت بەراورد بە پێش قەیرانی کۆرۆنا بە تاییەتی لە ناوەڕاستی مانگی ئاداری ڕابردووە زیاتر لە 60% ی نرخەکەی لە دەستداوە.
.
کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە