گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

وەزارەتى تەندروستى: توشبوویەکى نوێى کۆرۆنا لە سلێمانى تۆمارکرا

2020.04.15 - 19:58
App store icon Play store icon Play store icon
وەزارەتى تەندروستى: توشبوویەکى نوێى کۆرۆنا لە سلێمانى تۆمارکرا
  ناس کورد- وەزارەتى تەندروستى حکومەتى هەرێمى کوردستان راگەیەندراوێکى بڵاوکردەوە و تیایدا تۆمارکردنى توشبوویەکى نوێى ڤایرۆسى کۆرۆناى لەشارى سلێمانى راگەیاند. . لە راگەیەندراوەکەى وەزارەتى تەندروستى هاتووە "لەماوەی ٢٤ کاتژمێری ڕابردوو (١١٧٧) پشکنین ئەنجام دراوە، (٤٢٧) هەولێر، (٤٤٢) سلێمانی، (٣٠٨) دهۆك. دەرەنجام یەك تووشبووی نوێ لە هەرێمی کۆردستان تۆمارکرا". . لەبارەى توشبووە نوێکەوە لە راگەیەندراوەکەدا ئاماژە بەوە کراوە" لە پارێزگای سلێمانی (١) پۆزەتیڤ، پیاوێك تەمەن (٢٢) ساڵ کە دانیشتووی شاری سلێمانیە، بەرکەوتووی تووشبوانی پێشوووە". . دەقى راگەیەندراوەکە: . ڕاگەیاندراوی وەزارەتی تەندروستی ژمارە (٥١)   سەبارەت بە نەخۆشی ڤایرۆسی کۆڕۆنای نوێ COVID-19 لە هەرێمی کوردستان،  ڕێکارەکان بەردەوامن بەم شێوەیە: .
  1. 1. کەرەنتین
ژمارەی هاووڵاتیان لە کەڕەنتینەکان (٧٤٦٦) هاووڵاتی بوون لە (٣٠) شوێنی جیاواز، لەئێستادا تەنها (١١٤١) هاووڵاتی لە کەرەنتین ماونەتەوە (٣٨١) لە هەولێر، (٢٢) لە سلێمانی، (٧٢٠) لە دهۆك، (١٨) لە ڕاپەرین، وە (٦٣٢٥) هاووڵاتی لە کەرەنتین دەرچوونە و گەڕانەوە ناو خانەوادەکانیان دوای تەواو بوونی ماوەی دوو هەفتە لەگەڵ کەڕەنتین کردنی ژمارەیەکی تری کەرەنتین کراو لە ٢٤ کاتژمێری ڕابردوو کە کۆی گشتی بریتی بوو (٨٠) هاووڵاتی. .    
  1. پشکنین
لەماوەی ٢٤ کاتژمێری ڕابردوو (١١٧٧) پشکنین ئەنجام دراوە، (٤٢٧) هەولێر، (٤٤٢) سلێمانی، (٣٠٨) دهۆك. دەرەنجام یەك تووشبووی نوێ لە هەرێمی کۆردستان تۆمارکرا .
  • پارێزگای سلێمانی (١) پۆزەتیڤ، پیاوێك تەمەن (٢٢) ساڵ کە دانیشتووی شاری سلێمانیە، بەرکەوتووی تووشبوانی پێشوووە.
 
  1. ئاماری گشتی
کۆی گشتی تووشبووان بە ڤایرۆسی کۆڕۆنای نوێ COVID-19 لە هەرێمی کوردستان گەشتە (٣٣٢) تووشبوو،  لەنێویاندا (٤) مردن هەیە و (١٩٨) نەخۆش چاکبووەتەوە، و ئەوانی تر هەموویان لەژێر چاودێری پزیشکی دان. . وێڕای دەستخۆشی بۆ پزیشکان و کارمەندانی تەندروستی و هەموو تیمەکانی پزیشکی کە لە کاردان جارێکی تر تکا دەکەین هاووڵاتیان بە هیچ شێوەیەك نەیەنە دەرەوە لە ماڵەکانیان وە پابەندبن بە ڕێنماییەکانی تەندروستی، وە لەکاتی پێویستدا پەیوەندی بکەن بە هێڵی گەرمی ژمارە (١٢٢). . وەزارەتی تەندروستی حکومەتی هەرێمی کوردستان ١٥ی نیسانی٢٠٢٠

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە