گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

جەخت لە هاوخەمى خۆمان بەرامبەر گەلى كوردمان و قوربانيانى ئەنفال دەكەينەوە

عادل عەبدولمەهدى لە ساڵیادى ئەنفالدا: سورين لەسەر تێپەڕاندنى ئەو لاپەڕە ڕەشە 

2020.04.15 - 18:50
App store icon Play store icon Play store icon
عادل عەبدولمەهدى لە ساڵیادى ئەنفالدا: سورين لەسەر تێپەڕاندنى ئەو لاپەڕە ڕەشە 
ناس كورد-   عادل عەبدولمەهدى سەرۆكوەزيرانى كاربەڕێكەرى عێراق راگەیەندراوێکى لەسەر کارەساتى " ئەنفال" دەركرد و تێيدا جەختى كردوەتەوە كە عێراق سورە لەسەر تێپەڕاندنى ئەو لاپەڕە ڕەشە. . لەراگەیەندراوەکەى عادل عەبدولمەهديدا هاتوە، لەساڵيادى تاوانى ئەنفالدا جارێكى تر سەرکۆنەى تاوانەكانى ڕژێمى ديكتاتۆرى لەناوچوو دژى سەرجەم ڕۆڵەكانى گەلەكەمان دەكەين. . باسى لەوەشكردوە، جەخت لە هاوخەمى خۆمان بەرامبەر گەلى كوردمان و قوربانيانى ئەنفال دەكەينەوە، هەروەها سوربونى خۆمان بۆ هەڵدانەوەى ئەو لاپەڕە ڕەشە پيشان دەدەین و بەيەكەوە كاردەكەين بۆ بنيادنانى داهاتويەكى گەش بۆ عێراق و گەلەكەمان. . سەرۆكوەزيرانى كاربەڕێكەرى عێراق ئاماژەى بەوەشداوە، هەڵمەتى ئەنفال دژى گەلى كوردى ئازيز يەكێكە لە قێزەونترین تاوانەكانى سەردەم كە هەزارەها هاوڵاتى مەدەنى كوژران و دەربەدەر كران و ڕاپێچكران، كە ئەوەش ناونيشانى بەرگرى سەرجەم عێراقيەكان بوو دژى زۆردارى و زوڵم. . كارەساتى ئەنفال، تاوان و كۆمەڵكوژيیەكى ترى ڕژێمى بەعسى لەناوچوو بوو بەرامبەر گەلى كورد و لەساڵى 1988 دەستى پێكرد، بەپێى داتاكان تێيدا 182 هەزار كورد بونە قوربانى، شاڵاوەكە بە 8 قۆناغ ئەنجام دراو پانتاييەكى زۆرى ناوچەكانى هەرێمى كوردستانى گرتەوە. .

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە