گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

ڤاكسينێكى نوێ هيوايەك بە جيهان دەبەخشێت.. لەسەر مشك سەركەوتوو بوە

2020.04.15 - 17:47
App store icon Play store icon Play store icon
ڤاكسينێكى نوێ هيوايەك بە جيهان دەبەخشێت.. لەسەر مشك سەركەوتوو بوە
  ناس کورد- تاقيكردنەوەى ڤاكسينێكى نوێ لە هەوڵەكانى ڕوبەڕبونەوەى ڤايرۆسى كۆرۆنا هيوايەك بە جيهان دەبەخشێت ئەويش دواى ئەوەى ڤاكسينە نوێكە لەسەر مشك تاقيكراوەتەو ەو سەركەوتنى بەدەستهێناوە. . پەيمانگاى تەندروستى نيشتمانى ئەمريكا بڵاويكردوەتەوە، زانايان ڤاكسينێكى نوێيان لەسەر مشك تاقيكردوەتەوە، كە بوەتە هۆى دروستكردنى دژە تەنێك لە جەستەى مشكەكاندا لەماوەى دوو هەفتەدا. . ڕونيشكراوەتەوە، ئەوەش دواى كاركردن لەسەر ڤاكسينى ڤايرۆسە تاجيەكان لەوانەش ڤايرۆسى "مێرس" بۆ دروستكردنى ڤاكسينێك دژى ڤايرۆسى كۆرۆناى نوێ COVID-19 ، بەهۆى ئەوەشەوە هەوڵەكان سەركەوتوو بوون. . بەپێى لێكۆڵينەوەكە، زانايان سوديان لە پرۆتينێكى بەرزى كۆرۆنا وەرگرتوە بەهۆى ئەوەشەوە ژمارەيەكى زۆر لەو دژە تەنانە لە مشكەكاندا دروست بوون. . زانايان باسيان لەوەشكردوە، لەبەر ئەوەى كە ماوەيەكى زۆر نييە چاودێرى مشكەكان دەكرێت، بۆيە ناتوانرێت جەخت بكرێتەوە كە جەستە بەرگرى ماوە درێژى دژى ڤايرۆسەكە دروست كردوە ياخو نا، هەروەك ڤاكسينى دژە ڤايرۆسى مێرس دروستى دەكات. . بەپێى لێكۆڵينەوەكە، ڤاكسينەكە پێكهاتوە لە چينێك كە ژمارەيەكى بێشومار دەرزى زۆر بچوكى پێوەيە و دەچەقێنرێتە پێستەوە، چونكە ئەو ڕێگەيە سيستمى بەرگرى زۆر خێراتر و باشتر وەڵامدەداتەوەو چالاك دەبێت وەك لەبەكارهێنانى ڤاكسين لەژێر پێستەوە. . پێشتريش ئەو پەيمانگايە جەختى كردبوەوە، كە سيستمى بەرگرى مرۆڤ لە پێستيدا زۆر چالاكە، بۆيە لێكۆڵينەوەكەشيان لەو ڕوانگەوە ئەنجامداوە. . پێشتر سێ ڤاكسينى جياواز دژى ڤايرۆسى مێرس دراوە لە مشك و ئەو دژە تەنانەى دروستبون بەردەوام لەبەرزبونەوەدا بوون لەماوەى تاقيكردەوەكەدا كە 55 هەفتە بووە، هەروەها ڤاكسينە نوێكەش لە ڤاكسينى مێرسەوە دروست كراوەو لەو دەچێت، كە بەهۆيەوە پرۆتينى بەرزى كۆرۆنا دەكرێتە ئامانج. . ئاشكراشكراوە، ڤاكسينەكە جێى هيوايە و تەنانەت دواى بەكارهێنانيان مشكەكان جارێكى تر توشى ڤايرۆسى كۆرۆناى نوێ نەبونەتەوە تائێستا. .

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە