ناس کورد-
شانەى راگەیاندنى ئەمنى عێراق راگەیەندراوێکى لەبارەى بۆردومانى فرۆکەکانى تورکیا بۆ سەر کەمپى مەخمور بڵاوکردەوە و سەرکۆنەى هێرشەکەى کرد.
.
شانەى راگەیاندنى ئەمنى عێراق لە راگەیەندراوەکەیدا ئاماژەى بەوە کرد "فڕۆکە جەنگییەکانى تورکیا بۆردومان کەمپى مەخمورى هاووڵاتیانى باکورى کوردستان کردووە و شەهید و بریندار هەیە".
.
بەگوێرەى راگەیەندراوەکەى شانەى راگەیاندنى جەنگى "فەرماندەیى بەگرى ئاسمانى پیشێلکردنى ئاسمانى عێراقى لەلایەن فڕۆکەیەکى جەنگى بێفڕۆکەوانى تورکیاوە تۆمارکردوە کە بۆردومانى کەمپى مەخمور کردووە".
.
راگەیەندراوەکە ئاماژە بەوە دەکات "کەمپەکە کە هاووڵاتیانى باکورى کوردستانى تێدایە بە موشەک بۆردومان کراوە و لە ئەنجامدا دوو ژن لەناو کەمپەکە شەهید بوون".
.
راگەیەندراوەکە لەکاتێکدایە کە تائیستا بەرپرسانى هەرێمى کوردستان هیچ رونکردنەوە و راگەیەندراوێکیان لەبارەى بۆردومانەکانى ئەمڕۆى تورکیا بۆ سەر ناوچە جیاوازەکانى هەرێمى کوردستان بڵاونەکردۆتەوە.
.
کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە