گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

رێکارەکانی خۆپارێزی بەردەوام دەبن

حکومەتى هەرێم: پشووى دامەزراوەکانى حکومەتى درێژکردەوە

2020.04.15 - 16:38
App store icon Play store icon Play store icon
حکومەتى هەرێم: پشووى دامەزراوەکانى حکومەتى درێژکردەوە
ناس کورد- ئەنجومەنى وەزیرانى هەرێمى کوردستان بڕیاریدا پشووی فەرمی دامودەزگاکانی حکومەت تا 2 ی ئایار درێژ بکرێتەوە و رێکارەکانی خۆپارێزیش بەردەوام بن. . لە راگەیەندراوێکى ئەنجومەنى وەزیراندا ئاماژە بەوە کراوە "ئەمڕۆ چوارشەممە 2020/4/15  بە سەرپەرشتی مەسرور بارزانی سەرۆک وەزیرانی هەرێمی کوردستان لە رێگەی ڤیدیۆ کۆنفرانسەوە ، ئەنجومەنی وەزیران کۆبووەوە". .   بەگوێرەى راگەیەندراوەکە "لە کۆبوونەوەکەدا دۆخی تەندروستی  و ئابووری هەرێمی کوردستان هەڵسەنگێنرا و دوایین پێشهات و پلانەکانی تایبەت بە رووبەڕووبوونەوەی ڤایرۆسی کۆڕۆنا  تاوتوێ کرا". . راگەیەندراوەکە ئاماژە بەوە دەکات "سەرۆک وەزیرانی هەرێمی کوردستان جەختی لەوە کردەوە کە هەموو هەوڵێک دەدەین بۆ ئەوەی بارگرانی لە سەر خەڵک سووک بکەین بە شێوەیەک کە کاریگەریی لە سەر جێبەجێکردنی رێکارەکانی خۆپارێزیی و رێنماییە تەندروستییەکان نەکات". . لەبەشێکى ترى راگەیەندراوەکەدا رونکراوەتەوە "ئەنجومەنی وەزیران لە کاتێکدا سوپاسی خۆڕاگری و پابەندبوونی هاووڵاتییان دەکات  بە رێنماییە تەندروستییەکان و رێکارەکانی خۆپارێزیی، بڕیاریدا پشووی فەرمی دامودەزگاکانی حکومەت تا 2 ی ئایار درێژ بکرێتەوە و رێکارەکانی خۆپارێزیش بەردەوام بن". . راگەیەندراوەکە جەخت لەسەر ئەوە دەکاتەوە "لە کۆبوونەوەکەدا بڕیاردرا بە ڕاسپاردنی وەزیری ھەرێم بۆ پەیوەندییەکان لەگەڵ حکومەتی فیدڕاڵی بۆ ئامادەکاریی ناردنی شاندێکی ھەرێمی کوردستان بۆ بەغدا بۆ گفتوگۆکردن لەگەڵ وەزارەتە پەیوەندیدارە فیدڕاڵییەکان بەمەبەستی بەدواداچوونی ماف وشایستەکانی ھەرێمی کوردستان ویەکخستنی ھەوڵەکان بۆ ڕووبەڕوبونەوەی قەیرانی کۆرۆنا و قەیرانی بارودۆخی دارایی لە عێراق وھەرێمی کوردستانیش". .

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە