ناس کورد-
سەرکردە و پەرلەمانتارێکی هاوپەیمانی فەتح ڕایگەیاند، ئەو قەیرانەی كە ئەمڕۆ ڕووی كردووەتە جیهان تۆڵەیەكی خوایە بەهۆی کوژرانی قاسمی سولەیمانی و ئەبو مەهدی موهەندیسەوەیە.
.
لە تویتێكیدا، فالح خەزعەلی، پەرلەمانتاری هاوپەیمانی فەتح و فەرماندەی كەتیبەكانی سەیدولوشوهەدا ڕایگەیاند، هۆكاری ئەو قەیرانەی كە ئێستا ڕوویكردووەتە جیهان تۆڵەیەكی خوایە بەهۆی كوژرانی قاسمی سولەیمانی و ئەبو مەهدی موهەندیسەوەیە، ئاماژەی بۆ ئەوەشكردووە، لەو كاتەوەی ئەوان كوژراون جیهان ئارامی بەخۆیەوە نەبینیووە.
.
ئەوەشی خستووەتەڕوو، "لە فەرمودەی پیرۆزدا هاتووە ڕێزی موسڵمان زیاتر لە ڕێزی کەعبە، خوای گەورە باڵندەی ئەبابیلی نارد بۆ پارێزگاریكردنی ماڵەكەی لە ئەبرەهە و سوپاكە، ئەى ئەبێت خوا بۆ تۆڵەی کوژرانی سەركردەكانی چی بکات!."
.
ئەو پەرلەمانتارە ئەوەشی خستووەتەڕوو، "100 ڕۆژ تێپەڕدەبێت و جیهان بەدەست ژانەكانیەوە دەناڵێنێت"، ئەوەش وەكو ئاماژەكردنێك بۆ ڕوداو و قەیرانەكانی دوای كوژرانی قاسمی سولەیمانی و ئەبو مەهدی مەهەندیس لەلایەن فڕۆكەكانی ئەمریكاوە لە مانگی كانوونی دووەمی ئەمساڵدا لە فڕۆكەخانەی نێو دەوڵەتی بەغدا كوژران.
.
لەسەر ئەو پۆستەشی، دەیان كۆمێنتی گاڵتەئامێزی جۆراوجۆی بۆ نوسراوە و پرسیاری ئەوەی لێدەكرێت كە خودا بۆچی تۆڵەی كردەوەیەكی ئەمریكا لە خەڵكی ئاسیا و ئوسترالیا و ئەمریكا دەكاتەوە؟
کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە