گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

بەشێك لەپەرلەمانتارانی ئێران بەجلی سەربازییەوە چونە ناو هۆڵی پەرلەمان

2019.04.09 - 09:51
App store icon Play store icon Play store icon
بەشێك لەپەرلەمانتارانی ئێران بەجلی سەربازییەوە چونە ناو هۆڵی پەرلەمان

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

ناس كورد-

وەك كاردانەوەیەك بەرامبەر بە بڕیارەكەی سەرۆكی ئەمریكا بە خستنە لیستی تیرۆری سوپای پاسداران، پەرلەمانی ئێران كۆبووەوە و پەرلەمانتارانی ئەو وڵاتە وەك پشتیوانییەك لەسوپای پاسدارانی وڵاتەكەیان بە جلوبەرگی تایبەتی پاسدارانەوە چوونە نێو هۆڵی پەرلەمان.

سەرلەبەیانی ئەمڕۆ (سێشەممە) لە كۆبوونەوەی پەرلەمانی ئێراندا عەلی لاریجانی، سەرۆكی پەرلەمان دژی بڕیارەكەی ئەمریكا بە خستنە لیستی تیرۆری سوپای پاسداران وەستایەوە و وتی "بڕیارەكەی دوێنێی ئەمریكا بە خستنە لیستی تیرۆری سوپای پاسداران، نیشانەی ڕق و كینە و جاهیلی ئەو وڵاتەیە".

لاریجانی لەبەشێكی وتارەكەیدا ستایشی سوپای پاسدارانی كرد و جەختی لەسەر ئەوە كردەوە كە ئەوان شانازی بەوەوە دەكەن هەموویان پاسدار بن و پرسیاری ئەوەشی كرد "كێ‌ هەیە نەزانێت سوپای پاسداران زۆرترین زیانی لە تیرۆرستانی ناوچەكە داوە كە ئەو تیرۆرستانە لەلایەن وڵاتانی گەورەوە پشتگیری كراوون و سوپای پاسداران لەو پێناوەدا چەندین شەهیدی داوە".

ئەمڕۆ (سێشەممە) دۆناڵد ترەمپ سەرۆكی ئەمریكا، سوپای پاسدارانی ئێرانی خستە لیستی تیرۆرەوە، ئەمەش بۆ یەكەم جاربوو ئەمریكا سوپای فەرمی وڵاتێك بخاتە لیستی تیرۆرەوە.

بڕیارەكەی ئەمریكا، جگە لەوەی كاردانەوەیەكی سیاسی زۆری لە ناوچەكە لێكەوتەوە، هاوكات كاریگەرییەكی زۆریشی لەسەر ئابوری ئێران دروستكرد و بەهای تمەنی ئێرانی بەشێوەیەكی بەرچاو دابەزاند، بەشێوەیەك ئێوارەی دوێنێ 100 دۆلار بەرامبەر ملیۆنێك و 700 هەزار تمەن مامەڵەی پێوەكرا.

سەرۆكی پەرلەمانی ئێران لەبەرامبەر بڕیارەكەی ترەمپ بە تەنزەوە وتی "بەڕێز ترامپ ئێوە لەبیرتان چوو كە دەتانووت كێشەی ئێوە لەگەڵ گروپە تیرۆرستییەكانی وەك داعشدایە، مەگەر وەزیری دەرەوەی ئەمریكا نەیوت، (ئەمریكا ڕێكخراوی داعشی دروست كردووە؟)، یان دووچاری بیرچوونەوە بویت".

لاریجانی بەپێویستیزانی ئەمریكا روونكردنەوە بدات، كە خۆیان دروستكەر و یارمەتیدەری تیرۆرستان بوون، نەك سوپای پاسداران.