گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

سەگە بەرەڵاکان شەمشەمەکوێرە دەخۆن.. زانیاری نوێی لەبارەى گواستنەوەى کۆرۆنا بۆ مرۆڤ

2020.04.15 - 14:39
App store icon Play store icon Play store icon
سەگە بەرەڵاکان شەمشەمەکوێرە دەخۆن.. زانیاری نوێی لەبارەى گواستنەوەى کۆرۆنا بۆ مرۆڤ
ناس کورد- بەپێی توێژینەوەی ژمارەیەك توێژەرانی كەنەدا، سەگی وێڵگەرد (بەرەڵا) كە گۆشتی شەمشەكوێرە دەخۆن هۆكارێكن بۆ گواستنەوەی ڤایرۆسی كۆرۆنا بۆ مرۆڤ ئەوەش بە چەند ڕێگەیەكی شیكاری كیمیایی كە باسیان لێوە كردووە، بەڵام ئەو توێژینەوە لەلایەن پسپۆڕێكی زانكۆی كامبریدجەوە ڕوبەڕووی ڕەخنەیەكی زۆر كراوەتەوە. . بەپێی ڕاپۆرتێكی ڕۆژنامەی دەیلی مەیلی بەریتانی، توێژەرانی كەنەدا گەیشتوونەتە ئەو باوەڕەی كە پێدەچێت ڤایرۆسی كۆرۆنا لە سەگی وێڵگەردەوە بگوازرێتەوە كە لەپەتاكەی لە شەمشەگوێرەوە بۆ گواستراوەتەوە، نەك لەڕێگەی مێرۆخۆرەوە كە پێشتر چەند توێژینەوەیەك باسیان لەوە كرد. . شوا هوا، توێژەری زیندەوەرزانی لە زانكۆی ئۆتاوای كەنەدا جەختی لەسەر ئەوە كردووەتەوە، ڤایرۆسەكە لە شەمشەكوێرەوە بۆ سەگە وێڵگەردەكان گواستراوەتەوە ئەوانەی كە گۆشتی شەمشەكوێرەكان دەخۆن. . ئاماژەی بۆ ئەوەش كردووە، ئەو سەگانە ڕاڤەیەكی عەقڵانیی زیاتریان لەسەر گواستنەوەی ڤایرۆسەكە بۆ مرۆڤ پێشكەش كردووە. . تیمی توێژەران پشتیان بە شیكاری پێشبینیە كیمیاییەكان بەستووە كە لەگروپێك ئاژەڵی جیاجیاوە وەریانگرتووە لەوانە، شەمشەكوێرە و مێرۆخۆر و سەگ و گورگ و هەروەها لە مرۆڤیش نمونەیان وەرگرتووە. . كاتێك ڤایرۆسەكان شەڕی ئەو ئاژەڵانە دەكەن شەڕەكە دەچێتە ناو ژینۆمی ڤایرۆسیەوە و لەوێوە جێگەی خۆی بۆ شەڕی كۆئەندامی بەرگری و مانەوە و دەرچوون تێایدا خۆش دەكات. . توێژینەوەكەی شیاو یاوەرانی پرۆتینێكی سەرەكی دژە ڤایرۆسەكەیان دۆزیوەتەوە كە بەناوی ZAP ناسراو و دەتوانێت ڤایرۆسەكە لە گەشەسەندن و تێكشكاندنی ژینەتیكی تایبەتی ڤایرۆسەكە ڕابگرێت. . فەرمانی ZAP گەڕانە بەناو سییەكاندا و بەڕێژەیەكی زۆر لەلایەن ئێسكەگەورە و گرێ لیمفاوییەكانەوە دەردەدرێت. . لەگەڵ ئەوەشدا، هەندێ ڤایرۆسەكان بە كۆرۆناشەوە توانای بەرگریكردنی هەیە لەڕێگەی كەمكردنەوەی CpG هەیە كە ئەوەش وادەكات پڕۆتینی دژە ڤایرۆسەكان پاسیڤ ببن. . پڕۆفیسۆر شیا دەشڵێت، دابەزینی ڕێژەیەكی CpG مەترسی بۆ سەر مرۆڤ زیاتر دەبێت و بەزیادبوونی ڕێژەكەشی مەترسییەكانی سەری كەمتر دەبنەوە. . جەختی لەوەش كردووەتەوە، ژینتیكی ڤایرۆسی تاجی كە لەلاشەی سەگەكاندا دۆزراونەتەوە هەمان CpG تێدایە كە لەڤایرۆسی كۆرۆنادا هەن. . ڕوونیشی كردووەتەوە، سەگ و مرۆڤەكان دوو تاكە چەشنن كە ژینەتێكی ڤایرۆسی تاجیان لەخۆگرتووە كە بەهای CpG تێدایە. . ئەو پسپۆڕە ئەوەشی خستووەتە ڕوو، ڤایرۆسی تاجی سەگەكان كاریگەری لەسەر كۆئەندامی هەرس دادەنێن و لەڕێگەی پڕۆتینێك كە پێدەوترێت ACE2 دەچنە لاشەی مرۆڤەوە كە لەڕێخۆڵەی مرۆڤیشدا دەردەدرێت، توشبووانی كۆرۆناش بەڕێژەی 48.5% بەدەستی كێشەكانی كۆئەندامی هەرسیانەوە ناڵاندویانە. . وتوشییەتی، زۆرجار سەگەكان كۆم و ئەندامی زاوزێیان دەڵێسنەوە ئەوەش گواستنەوەی ڤایرۆسەكە بۆ ناو كۆئەندامی هەرس و دواتر هەناسەدان ئاسانتر دەكات. . باسی لەوەش كردووە، ئەو تێببیانە لەگەڵ گریمانەكاندا یەكدەگرنەوە كەباس لەوە دەكەن كۆرۆنا لەریخوڵە و لینجەكانی قەدی ڕێخۆڵەدا بڵاو دەبێتەوە و گەشە بەخۆی دەدات. . بەڵام ئەو جۆرە توێژینەیەوە ڕوبەڕووی ڕەخنەی توند بویەوە بەهۆی ئەوەی ڕاستەوخۆ پشتی بەستووە بە داتا ڕاستەوخۆكان. . جیمس وۆد، پسپۆڕی ڤێترنەری لەزانكۆی كامبریدج دەڵێت، ئاستەمە تێگەیشتن لەوەی ئەو توێژینەوەیە شتێكی بەرهەم هێنابێت، لەكاتێكدا هەڵهێنجانی تێدا زۆرە بەڵام داتا ڕاستەوخۆكان كەمتر، وای نابێنیت هیچ شتێك لەو تێستەدا بێت كە پاڵپشتی گریمانەكە بكات.

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە