گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

ئاژانسی نێودەوڵەتی وزە پێشبینی داڕوخانێکی مێژوویی دەکات لە خواستی نەوت بۆ 2020

2020.04.15 - 13:45
App store icon Play store icon Play store icon
ئاژانسی نێودەوڵەتی وزە پێشبینی داڕوخانێکی  مێژوویی  دەکات لە خواستی نەوت بۆ 2020
ناس کورد- ئاژانسی نێودەوڵەتی وزە پێشبینی داڕوخانی خواستی جیهانی لەسەر نەوت دەکات بۆ ساڵی 2020 بەشێوەیەک دەگاتە 9.3 ملیۆن بەرمیل لە ڕۆژێکدا، ئەوەش بەهۆی ئیفلیجبوونی ئابوری نێودەوڵەتی لە ئەنجامی بڵاوبوونەوەى ڤایرۆسی کۆرۆنای نوێ. . لە ڕاپۆرتی مانگانەى خۆیدا ئاژانسەکە دەڵێت، ئەو داڕوخانە "مێژووییە" ڕێژەى بەکاربردنی نەوت لە جیهاندا دەباتەوە ئاستی ساڵی 2012 کە 90.6 ملیۆن بەرمیل نەوت بوو لە ڕۆژێکدا، ئەوەش بەهۆی توندی و گرتنەبەری ڕێکارەکانی خۆپارێزی و قەدەغەی هاتوچۆ بەهۆی کۆرۆناوە. . تەنها بۆ مانگی نیسانی 2020 بەراورد بە نیسانی 2019، ئاژانسەکە پشبینی داڕمانی خواستەکە دەکات بەڕێژەى 29 ملیۆن بەرمیل نەوت لە ڕۆژێکدا، هەروەها پێشبینی دەکات ژمارەکە ببێتە 25 ملیۆن بەرمیل لە مانگی ئایاردا، هەروەها ببێتە 15 ملیۆن بەرمیل لە ناوەڕاستی حوزەیراندا. . ئاژانسەکە ڕونیشکردووەتەوە کە کەمبوونەوەى ڕێکارەکانی ڕێگری لە بڵاوبوونەوەى ڤایرۆسی کۆرۆنا و بوژاندنەوەى ئابوری وڵاتان هۆکار دەبێت بۆ زیادبوونی خواست لەسەر نەوت بەڵام بە شێوەیەکی پلەبەندی و لەسەرخۆ. . دەشڵێت، "ئابوری جیهان ڕوبەروی فشارێک بووەتەوە کە لەدوای داڕوخانی ئابوری جیهان لە ساڵانی سییەکانی سەدەی ڕابردوو وێنەى نەبووە." . ڕۆژی یەکشەممەی ڕابردوو، وڵاتانی ڕێکخراوی ئۆپێک و دەرەوەی ئۆپێک ڕێککەوتن لەسەر کەمکردنەوەى بەرهەمهێنانی نەوت بەڕێژەى 9.7 ملیۆن بەرمیل لە ڕۆژێکدا ئەویش وەک هەوڵێک بۆ ڕوبەڕوبوونەوەى دابەزینی زیاتری نرخی نەوت.

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە