ناس کورد-
جێگرى بەرێوەبەرى گشتى تەندروستى سلێمانى ڕایگەیاند، ئەو کەسەى شەوى ڕابردوو توشبوونى بە کۆرۆنا ڕاگەیەنرا، پیشتر لە دەرەوە بووە و دواى هاتنەوەى کەرەنیتنە کراوە.
.
شەوى ڕابردوو وەزارەتى تەندروستى حکومەى هەرێم تۆمارکردنى حاڵەتێکى نوێی توشبووى بە کۆرۆنا ڕاگەیاند کە کەسێکى تەمەن 22 ساڵانە.
.
هێرش سەلیم، جێگرى بەرێوەبەرى گشتى تەندروستى سلێمانى بە ناس کوردى ڕاگەیاند، "ئەو کەسە پێشتر لە قوبرس گەڕاوەتەوە و کەرەنیتنە کراوە، دواى ئەوەى پشکنینى بۆ کراوە دەرکەوتووە کە هەڵگرى ڤایرۆسەکەیە".
.
وتیشى، "دۆخى تەندروستى توشبووەکە زۆرباشە و لەژێر چاودێرى پزیشکیدایە".
.
بە تۆمارکردنى ئەو توشبووە ژمارەى توشبووانى کۆرۆنا لە هەرێمى کوردستان بۆ 332 کەس بەرزبووەوە کە چواریان مردوون و 204 کەسیان چاکبوونەتەوە.
.
لەبارەى قەدەغەى هاتوچۆوە کە ئەمڕۆ کۆتایی دێت، هێرش سەلیم وتى، "پڕۆژەى خۆمان ڕادەستى پارێزگار و حکومەت کردووە".
.
وتیشى "لەگەڵ ئەوەدا نین قەدەغەى هاتوچۆ بەتەواوى هەڵبگیرێت، تەنها هەندێ ڕێوشوێنى نوێ بگیرێنەبەر تا هاوڵاتیان بتوانن پێداویستییەکانیان دابین بکەن".
.
کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە